
به‌پێی ستانده‌ره جیهانیه‌كانی خواردنی گۆشت و به‌تایبه‌ت شوێنی فرۆشتنی گۆشت و ئه‌و گۆشته‌ی له بازاره‌كانی هه‌رێمدا ده‌فرۆشێت مه‌رجی ته‌ندروستی و ستانده‌ردی جیهانی تیانیه، به‌پێی ئه‌و ستانده‌رانه نابێت گۆشت له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا كه چه‌ند خوله‌كیك ده‌كات له‌به‌رده‌م هه‌وای ده‌ره‌وه به‌بی داپۆشراوی دابنرێت له ده‌ره‌وه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌دا، هه‌روه‌ها رینمایهكانی به‌شی چاودێری ته‌ندروستی و رینمایهكانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ڤیتنهری هه‌رێم جیبه‌جێ نه‌كراوه له‌و فرۆشگایانه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو شاره‌كانی هه‌ریمدا له‌م پلهگهرمایهی هاویندا گۆشت بۆماوه‌ی چه‌نده‌ها كاتژمێر به‌بی داپۆشین و بێ ساردكه‌ره‌وه ههلدهواسریت، گهرپاراستنی گۆشت و فرۆشتنی له‌ناو بازاره‌كانی هه‌ریمدا به‌راورد به سیسته‌مه جیهانیه‌كان بكریت ئه‌و گۆشته‌ی هاولاتیان به‌كاری ده‌هینن زیانی زۆرتره له سوده‌كانی.
گه‌ر سه‌یری وینه‌ی دوكانی قه‌سابه‌كانی سالانی پیشووی هه‌ریمی كوردستان و ئیستا بكه‌ین جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ نابینین له‌رووی پیشكه‌وتن و گۆرانی ئه‌م پیشه‌یه، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو پیشكهوتنهی له بواری ئه‌م پیشه‌یه له وولاتانی پیشكهوتودا هاتۆته كایه‌وه، تا ئیستا دوكانی قه‌سابه‌كان نهكراوهنته به‌رادی گه‌وره یان ساردكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره، له باری واقیعی بازاری هه‌رێمدا رۆژانه ئه‌و گۆشته‌ی به هاولاتیان ده‌فرۆشێت به تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رما و هاویندا له‌به‌ر خراپترین باری ته‌ندروستی و خراپی پارێزگاری كردنن، گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك بكرێت بۆ ئه‌و گۆشته‌ی له‌بازاردا له هه‌رێمدا ده‌فرۆشێت ژماره‌ی ئه‌و به‌كترییانه‌ی له‌هه‌ر سانتیمهترێكدا چه‌ند بێت؟
به‌مه‌رجێك وه‌ك ده‌بینین رۆژانه ئه‌و گۆشتانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمیریك به‌بێ بهفركهر و ساردكه‌ره‌وه ههلدهواسرین، رووی گۆشته‌كه گۆرانی به‌سه‌ردا دیت و ره‌نگه سوره ئالهكهی نامینیت هه‌ربۆیه برا قه‌سابه‌كان ناوه ناوه تویژالیك له رووی گۆشته‌كه دادهمالن تا رووی سوری ژیره‌وه‌ی ده‌ركه‌ویت كه هیشتا خراپ نه‌بوه وه گۆرانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه.
ئه‌و گۆشته‌ی هاولاتیان له‌دوكانی قه‌سابه‌كان دهیكرن و به‌كاری ده‌هێنن به‌پێی پشت به‌ستن به‌لایه‌نی زانستی خراپونی گۆشت به‌كه‌لكی خواردن نایه‌ت و زیانی زۆرتره له‌خواردنی ،لایه‌نه زانستیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌شی خۆراكی زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی پاش سه‌ربرینی ئاژه‌له‌كه به‌پێ ی ئه‌و شوێنه‌ی لێی سه‌رده‌برێت هه‌ر سانتیمه‌ترێك له گۆشته‌كه ژماره‌یه‌ك به‌كتریا ی پێوه‌ده‌بێت وه‌ك له‌ژێر چه‌نده‌ها مه‌رجی توندی ته‌ندروستیدا وه‌ك له ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا له هه‌ر سانتیمه‌ترێك دووجادا 100به‌كتریا هه‌یه.
وه‌له‌ژێر مه‌رجه ته‌ندروستیه پاك‌و خاوێنه‌كان و باشه‌كاندا له سانتیمه‌ترێك دووجادا 1000 به‌كتریا هه‌یه وه‌له‌ژێر مه‌رجه ته‌ندروستیه نمونهیییه باوه‌كاندا، كه‌له زۆرینه‌ی سهربرینخانهكاندا له جیهانی تازهپێشكهوتودا له سانتیمه‌ترێك دووجادا 100000 به‌كتریا هه‌یه وه‌ك لای خۆمان له هه‌ریمی كوردستاندا.
به‌ڵام ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراون له‌سه‌ر گۆشت كهسهربراون له سهربرینخانهكانی كۆماری میسری عه‌ره‌بی ژماره‌ی به‌كتریاكان له هه‌ر سانتیمه‌ترێك سێجادا 15ــ20 ملیۆن به‌كتریایه.
وه‌ژماره‌ی به‌كتریا له‌یه‌ك گرام له گۆشت پاش گه‌یشتن به دوكانی فرۆشیار (قه‌ساب)، لهكهلاكی مه‌رێك له هه‌مان توێژینه‌وه‌دا گه‌یشتۆته:
24 ملیۆن له به‌شی راندا
26 ملیۆن له جگه‌ردا
35 ملیۆن له سپلدا
69 ملیۆن له سیدا
ئه‌و گۆشته‌ی له‌و وولاتانی تر ده‌فرۆشێت له‌ناو نایلۆنی تایبه‌ت و له‌ناو ساردكهرهوهدان،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره به‌كتریایه‌ی پێوه‌یه، به‌لام له بازاره‌كانی هه‌رێمدا گۆشتێك بۆماوه‌ی زیاتر له چه‌ند كاتژمێر بهدوكانی قه‌سابێكدا ههلدهواسرێت و له به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و باری خراپی ژینگه و تهپو تۆزدا وه له‌پله‌ی گه‌رمی هاویندا، ده‌بێت ئه‌و گۆشته به‌كه‌لكی خواردن بێت، پسپۆرانی ته‌ندروستی و پسپۆرانی سامانی دروستی ئاژه‌ل و پسپۆرانی زانكۆی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن باری فرۆشیاری گۆشت له خراپترین بارێتی به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا.
ساردكردنه‌وه‌ی گۆشت
دوای كرداری ئاماده‌كردن و پاكردنه‌وه‌ی كه‌لاكی گۆشته‌كه پێویسته راسته‌وخۆ پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی دابه‌زێنرێت به‌خێرایی تا رێگا نه‌درێت ژماره‌ی ئه‌و به‌كتریانه زیادبكات كه له‌سه‌ر رووی كهلاكهكهن وه گه‌شه بكه‌ن ،مه‌به‌ست له ساركردنه‌وه گه‌یاندنی پله‌ی گه‌رمی ماسولكه‌كانه بۆ پله‌یه‌ك نزیك بێت له پله‌ی سفری سه‌دییه‌وه نه‌ك پله‌ی به‌ستن ،ئه‌م گۆرانكاریه پشت ده‌به‌ستێت به قه‌باره‌ی كهلاكهكه وه‌بری چه‌وری كهلاكهكه وه‌سیسته‌می ساردكه‌ره‌وه‌كه، له‌پێناوی دوركه‌وتنه‌وه له خراپییه‌كانی ساردكردنه‌وه‌ی هێواش كه‌ده‌بێته هۆی خاوبونه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌و نه‌مانی بریسكه‌ی گۆشته‌كه وه كورتی توانای هه‌ڵگرتنی، بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌مانه وه‌بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كات و زیادكردنی ڕوبه‌ری ساردكردنه‌وه هه‌وای ساردی پاڵێنراو به‌كاردێت به‌هۆی پانكه‌ی گه‌وره‌ی تایبه‌ته‌وه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی كهلاكهكانی ناو ژوری سهربڕینخانهكهن به‌كارهێنانی ئه‌م پانكه گه‌ورانه بۆ پاراستنی ئه‌و به‌شانه‌یه كه‌به‌یه‌كه‌وه نووساوه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌له‌ماوه‌ی 12 بۆ 24 كاتژمێردا ده‌گاته ئه‌و پله‌یه‌ی له 0بۆ3 پله‌ی سه‌دی به‌مه‌رجێك پارێزگاری له رێژه‌ی شێی ژوره‌كه بكرێت 90% دانه‌به‌زێت، به‌ڵام كه‌لاكی گیانداره گه‌وره‌كان پێویستیان به 48 كاتژمێردهبێت.
سه‌رچاوه‌كانی خراپ بونی گۆشت
گرنگترین و دیارترین هۆكاره‌كانی خراپ بوونی گۆشت به‌پێ ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له كۆلیژی كشت و كال و كۆلیژی زانست و به‌رێوه‌به‌رێتی سامان و دروستی ئاژه‌لی شاری سلێمانی بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته تۆمارم كردوون بریتین له:
1-گیانداره زیندووه‌كه پێش سه‌ربرینی ئه‌گه‌ر توشبووبوو به‌هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك له‌وكاته‌دا گۆشته‌كه‌ی هه‌ڵگری هۆكاره‌كانی توشبونه به نه‌خۆشی.
2-كرێكاره‌كان،وه ئامرازه‌كانی به‌كاردێت له سه‌ربرین و وه‌ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كهلاكهكانی پێدادهپۆشرێت كه‌ده‌شێت لهكهلاكێكهوه توشبون بۆ كهلاكێكی تر بگوازرێته‌وه .
3-له‌ماوه‌ی دامالینی گیانداره‌كه و وه ناوهه‌ناوی به‌تایبه‌ت كرداره‌كه به‌ده‌ست بكرێت ،هه‌ر پارچه‌یه‌كی ناو هه‌ناوی گیانداره‌كه ئه‌بێته هۆكاری پیسبونی گۆشته‌كه، زۆر ئه‌سته‌مه به‌ئاو پاك بكرێته‌وه.
4-مێروه‌كان و مشك گه‌ر له‌ناوچه‌كه هه‌بێت سه‌رچاوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌بن بۆ پیسبون سه‌ره‌رای ژینگه‌و هه‌وای ناوچه‌كه‌و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ پاكردنه‌وه به‌كاردێت.
5-ئه‌و هۆكاره‌ی گۆشته‌كه‌ی پێ ده‌گوازرێته‌وه بۆ فرۆشیاره‌كانی ناو بازار.
6-ئه‌و شوێنه‌ی گۆشته‌كه‌ی لێده‌فرۆشێت.
7-چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی خواردنی گۆشته‌كه
مه‌ترسی له‌م رێژه زۆره‌دا ده‌بێته هۆكاری چی؟
به‌پێی سه‌رچاوه زانستیه‌كان هه‌ندێك له‌و به‌كتریایانه زیانبه‌خشن دهبنههۆكاری نه‌خۆشی ،وه‌ك گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی سا‌لمۆنیلا و شهگیلاو تای خه‌لوزی و سیل و برۆسیلا و نه‌خۆشیه‌كانی هه‌وكردن و سكچون و رشانه‌وه‌و و گه‌لێك نه‌خۆشی تر، وه هه‌ندێك له‌و به‌كتریایانه دهبنههۆكاری شیبونه‌وه‌ی پێكهاته خۆراكییه بنه‌ره‌تییه‌كانی گۆشته‌كه، وهبهكتریایهكه به‌مه به‌شێكی ماده چه‌وری و كاربۆهیدرات و پرۆتینه‌كان به‌كاردێنێت و ئه‌م مادانه كه‌م ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رژانی پاشه‌رۆی ئه‌م به‌كتریایانه وه‌ك ژه‌هر زیانبه‌خش ده‌بن و به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی بهرزدهگرن و وهدهبنههۆكاری توش بون بهنهخۆشیهكان لهسادهترینیان سه‌ریه‌شه‌و گێژی و له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر.
ئه‌م زانیاریانه‌ی لێره‌دا باس كراون له زانكۆكانی هه‌رێم ده‌خوێنرێن و بگره زیاتر قول ده‌بنه‌وه تیایدا وه به‌چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌و دۆكۆمینت باس ده‌كرێن.
ئاستی گۆشت خواردن له هه‌رێمدا به‌رزه
به‌پێی ئه‌و داتانه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی سامانی دروستی ئاژه‌لی شاری سلێمانی كه پشت ده‌به‌ستێت به بری سه‌ربرین و بری هاورده‌كردنی گۆشت هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت به یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی جیهان كه زۆرترین ئاستی گۆشت خواردنی تیادایه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سامانی دروستی ئاژه‌ڵ له شاری سلێمانی له راگه‌یاندنه‌كانیاندا بۆ كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ((له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئاستی گۆشت خواردن به‌رزه و به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی ئه‌م ئاستی رێژه‌یه‌ی له‌چاو شاره‌كانی تر به‌رزتره))
گرنگی گۆشت
گۆشت داده‌نرێت به سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی پرۆتینی ئاژه‌ڵی پێویست بۆ به‌رده‌وامبونی ژیانی مرۆڤ، سه‌ره‌رای كۆمه‌ڵێك ئاكاری سودمه‌ندی، ده‌بێته هۆكاری چالاككردنی ده‌ردانی رژێنه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ،وه‌ده‌ردانی ده‌رهاویشته‌كانی گه‌ده‌ی كه‌سه‌كه، له‌هه‌مان كاتدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له گه‌ده‌دا ده‌مێنێته‌وه، هه‌ربۆیه كه‌سه‌كه هه‌ست به‌برسێتی ناكات، پێشكه‌وتنی گه‌لان وهدواكهوتنیان به ئاستی چه‌ند پێوانه‌یه‌ك به‌ستراوه‌ته‌وه ،یه‌كێك له‌و پێوانانه بریتییه له‌وه‌ی تاكێك رۆژانه چه‌ند پرۆتینی ئاژه‌ڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت، له ووڵاته هه‌ژاره‌كاندا گه‌ر بتوانێت له‌به‌شه باشه‌كانی پرۆتینی ئاژه‌ڵی ده‌ست بكه‌وێت له‌رۆژێكدا، به‌كارهێنانی گۆشت به‌یه‌كێك له ئاكاره‌كانی حاڵه‌تی ته‌ندروستی داده‌نرێت، بۆ نمونه له ئه‌وروپاو ئهمهریكاو ووڵاتانی كه‌نداو هه‌رتاكێك رۆژانه 50_70 گرام ده‌خۆن، به‌ڵام به‌پێی رێنمای رێكخراوه تهندروستییهجیهانیهكان نزمترین ئاستی ده‌سكه‌وتنی رۆژانه‌ی گۆشت بۆ تاكێك 35 گرامه.
ئاكاره‌كانی گۆشتێكی ته‌ندروست و شیاو بۆ خواردن
گۆشت داده‌نرێت به‌ناوه‌ندێكی باش بۆ گه‌شه‌كردن و زۆربونی به‌كتریاكان ،له‌به‌ر ئه‌وه زوو خراپ ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌وته به‌ر بارودۆخێكی گونجاو بۆ گه‌شه‌كردنی به‌كتریایی و وه‌یان كارلێكه كیمیاویه‌كان و ئه‌نزیمه‌كان وه‌یان فیزیاویهكان.
له‌سه‌ر ئه‌مانه‌وه‌یه پێویسته پارێزگاری له به‌رهه‌مهێنانی گۆشتێكی خاوێن بكرێت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی پیسبونی به‌و په‌ری توانا وه‌كاركردن له‌سه‌ر گه‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و هۆكارانه‌و زۆرنهبونیان وه‌هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵگرتنی گۆشته‌كه به‌شێوه‌ی ته‌ندروست كه كارنه‌كاته سه‌ر چۆنایه‌تی گۆشته‌كه وهبهدڵ بونی ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت ،ده‌بێت ئه‌م خالآنه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت له هه‌ڵگرتنی گۆشتدا:
1. بری كاریگه‌ری رێگای هه‌ڵگرتن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ر.
2. زه‌ره‌رمه‌ندی ته‌ندروستی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ر.
3. پله‌ی دابه‌شكردن و خستنه بازار‌و گیروگرفته‌كانی.
4. ماوه‌ی گونجاو بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشته‌كه.
5. بری تێچونی سه‌رو ئه‌وانه.
رێنماییه‌كانی هه‌ڵگرتنی گۆشت له دوكانی فرۆشیاری گۆشت(قه‌سابه‌كان) له جیهاندا
گۆشت له‌و وولاتانه ده‌بێت له‌ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگیرێت ،روه‌كانی شوشهبن بۆ خستنه‌روی گۆشته‌كه وه پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی له سنوری (0_3) پله‌ی سه‌دیدابێت، بۆ رێگه‌گرتن له‌گه‌شه‌ی به‌كتریایی و خراپونی كاریگه‌ری ئه‌نزیمی و كیمیاوی.
بۆ خۆپاراستن له ووشك بونه‌وه‌ی گۆشته‌كه یان كهلاكهكه (به‌تایبه‌ت روپۆشی ده‌ره‌وه‌ی)پێویسته ئاستی رێژه‌ی شێ ی ناو ساردكه‌ره‌وه‌كه له‌نێوان (88ــ92%) بێت بۆ پاراستنی تهرێتی وپاراوی و ره‌نگ و شێوه‌ی گۆشته‌كه.
ته‌نها گۆشتی نوێ له‌م ساردكهرهوهیهدا داده‌نرێت، گۆشتی پێشوتر له‌ناو به‌سته‌ردا(مجمده)داده‌نرێت، وه‌نابێت دوو گۆشته‌كه تێكه‌ڵاو یه‌كتر بكرێت.
گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌ر كاریگه‌ری هه‌ڵگرتنی گۆشت له بهستهرهكاندا پله‌ی پیسبونی به‌كتریایی (هه‌تاكو رێژه‌ی پیسبون زیادبێت توانای درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتن كه‌م ده‌بێته‌وه)
به‌و مانایه‌ی تا به‌م شێوه‌یه‌ی لای خۆمان گۆشت به‌و شێوه نادروسته بفرۆشێت توانای هه‌لگرتنی گۆشته‌كه به‌سه‌لامه‌تی كه‌م ده‌بێته‌وه پله‌ی گه‌رمی و رێژه‌ی شێ له‌ماوه‌ی هه‌ڵگرتندا (هه‌تاكو پله‌ی گه‌رما له سفری سه‌دی نزیك بێته‌وه توانای درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتن زیاد ده‌بێت) به‌لام له‌وه‌رزی هاوین وبه‌هاردا به‌ته‌واوه‌تی ناتوانرێت ئه‌و گۆشته‌ی ده‌فرۆشێت له بازاره‌كانی هه‌رێمدا بهشیاوو ته‌ندروست دابنرێت.
له هه‌رێمی كوردستاندا دوكانی قه‌سابێك نا‌بینیت ئه‌م مواسهفهتانهی تیابێت، له‌م وولاته‌ی ئێمه گۆشته‌كه بهههلواسراوی ئه‌وه‌نده ده‌هێلرێته‌وه رووی ده‌ره‌وه‌ی گۆشته‌كه ووشك و شین هه‌لده‌گه‌رێت، قه‌سابه‌كه بهپهرۆی ته‌ر ئاوی پیاده‌كات یان توێژێكی لێدادهمالێت، هه‌موو هاولاتیان ئه‌م دیمه‌نه‌یان بینیوه، كه‌له هیچ وولاتێكی دونیا په‌یره‌و ناكرێت و خراپترین كه‌ژه بۆ پیس بوونی گۆشته‌كه بونی یان نه‌بونی روپۆش له‌سه‌ر كهلاكهكان(به‌هۆی بونی ئه‌م توانای درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتن زیاد ده‌بێت) كه له هیچ دوكانێكی قه‌سابدا ئه‌و روو پۆشه نیه به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆشته‌ی راسته‌وخۆ ده‌كرێت به قیمه له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای شوشتنه‌وه‌ی نیه وراسته‌وخۆ ده‌كرێت به خواردن، گۆشتی به قیمه‌كراو به هیچ شێوه‌یه‌ك دروستی خواردن نیه به‌م شێوه‌یه‌ی ناو بازاره‌كانی هه‌رێم
مه‌رجه‌كانی فرۆشتنی گۆشت conditioning meat buying
به‌پێ ی رێنمایه‌كانی رێبه‌ری سهربرینخانهكانی هه‌رێم (چاپی 1999)پێویسته گۆشت له شوێنی تایبه‌ت به‌خۆی بفرۆشرێت ،وه‌ناكرێت فرۆشتنی جۆرێك زیاتر له گۆشت له هه‌مان شوێندا بفرۆشرێت، پێویسته ریكلام ده‌رباره‌ی جۆری گۆشته‌كه‌ی و نرخه‌كه‌ی هه‌ڵبواسرێت:
مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانی فرۆشتنی گۆشت دابه‌شده‌كرێت بۆ:
ئه‌و مه‌رجانه‌ی پابه‌ندن به گۆشته‌وه:
پێویسته گۆشته‌كه سه‌لامه‌ت بێت وه‌بۆ خواردنی مرۆیی بشێت وهمۆری ته‌ندروستی پێوه‌بێت ،له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری تایبه‌ته‌وه پشكنینی بۆ كرابێت.
پێویسته له‌ناو ساردكهرهوهدابنرێت وهداپۆشرابێت به‌پارچه‌یه‌ك شاش وه‌یان جۆره نایلۆنێك بۆ پاراستنی له كاریگه‌ریه‌كانی ژینگه‌و ته‌پوتۆزو مێروه‌كان..
ئه‌و مه‌رجانه‌ی پابه‌ندن به فرۆشیاره‌كانه‌وه (قهسابهكانهوه):
نابێت فرۆشیاره‌كان توشبوبن وه‌یان هه‌ڵگری نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان بن
خاوه‌نی بروانامه‌ی ته‌ندروستی له‌ش ساغی بن
ده‌ستیان وهرویان پاك بێت ،وهبهرگی سپی تایبه‌تیان پۆشیبێت
رێنمایییه ته‌ندروستییه گشتیه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن
شوێنی گۆشت فرۆشتن پاك‌و خاوێن و رێپێدراوبێت له‌لایه‌نی ته‌ندروستیه‌وه
ساردكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تیان هه‌بێت
شوێنه‌كه به‌زه‌وی ودیوارهوه كاشی كرابێت
فراوانبێت وه ئاڵ‌و گۆركێی هه‌وای ته‌واو بێت
پێشی دوكانه‌كه ئه‌له‌منیوم و شوشه بێت
شوێنی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌له‌كانی
ده‌ستشۆرو سنگی شوشتنی كهلو په‌له‌كانی هه‌بێت
شوێنی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ پاشه‌رۆ.
ته‌نانه‌ت به‌پێی رێنمایه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش دوكانێكی قهسابیت ده‌ست ناكه‌وێت هه‌موو مه‌رجه‌كان و رێنمایی حكومه‌تی جێبه‌جێ كردبێت ،گه‌ر دوكانه‌كانی قه‌سابی به‌و مه‌رجانه ورێنمایانه كاربكه‌ن باری دروستی فرۆشتنی گۆشت گۆرانێكی چۆنایه‌تی به‌سه‌ردا دێت ،له‌هه‌موو هه‌رێمدا قه‌سابێك نا‌بینیت به‌رگی سپی پۆشی بێت ،تائێستاش قه‌سابه‌كانی هه‌رێم ده‌بێت هه‌موو به‌رگه‌كانیان خوێناوی بێت و قایشی پان ببه‌ستن ،له دووسه‌ده لهمهوپێش و زیاتر یش كۆته‌ی دار به‌كارده‌هێنن و هیچ قه‌سابێك نیه چه‌قۆی كاره‌بایی به‌كاربێنێت و گه‌لێك كه‌موكوری تر كه له دوكانی قه‌سابی وولاتانی تردا هه‌ن و له‌م هه‌رێمه‌دا نین.