كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و قه‌یرانی‌ پێشێلی‌ ماف.. هۆكارو چاره‌سه‌ر
جه‌زا ڕه‌زا
كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ توێژێكی‌ ماندو نه‌ناس و ڕۆشنبیرو خزمه‌تگوزار و سامانێكی‌ مرۆیی گه‌وره‌ن كۆمه‌ڵگا پێوبستی‌ پێیانه‌ له‌ڕووی‌ ته‌ندروستی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌, هتد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ مافه‌كانیان پێشێل كراوه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ واقعی‌ و زانستی‌ بۆ تواناو پێگه‌ و زه‌روره‌تی‌ ئه‌م توێژه‌ نه‌كراوه‌ و وه‌ك پێویست سازو ئاماده‌ باش نه‌كراون تا بتواندرێت به‌قه‌د پیرۆزی‌ و گرنگی‌ ئه‌ركه‌كانیان سوودیان لێ‌ وه‌ر بگیریت هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ردا بوون بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ تواناكانیان, كپ كردنه‌وه‌ی‌ حه‌زو ئاره‌زووی‌ پڕ له‌ خزمه‌ت گوزاریان هۆكاره‌كه‌شی‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م توێژه‌ یه‌كه‌م نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست ڕیزه‌كانی‌ خۆی‌,تواناو گرنگی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ ڕێك بخاته‌وه‌ ببێته‌ هێزی‌ فشار بۆ سه‌ر لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندی‌ دار دوووه‌م پێك نه‌هێنانی‌ فیدراسیونێك له‌ لایه‌ن سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌ و ڕێكخراوه‌كانی‌ تری‌ ناوناوه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش دابنێت گوزارشت له‌ خواست و داواكاری‌ هه‌موویان بكات و وه‌ مه‌به‌ستی‌ لێ‌ ی‌ به‌ دیهێنانی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ فیدراسیونه‌كه‌بیت نه‌ك مه‌به‌ستی‌ سیاسی‌ كه‌واته‌ لێره‌وه‌ پێویسته‌ كارمه‌ندان سه‌ره‌تا ماڵی‌ خۆیان ڕێك بخه‌ن وله‌گه‌ڵ باقی‌ كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ تری‌ ناوناوه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رده‌وامدابن وه‌ك له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێداوه‌ دروست كردنی‌ فیدراسۆنی‌ سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌كانی‌ ناو ناوه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ ئه‌مڕۆ كه‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ ڕووی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كردوه‌ زه‌روره‌تێكی‌ حه‌تمی‌ یه‌ پێویسته‌ هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین وتواناكانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رمان هه‌بێت له‌ هه‌موو جومگه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان ,ده‌سه‌ڵاتی‌ –جێ‌ به‌ جێ‌ كردن – له‌پێناوی‌ زیاتر داكۆكی‌ كردن له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی‌ كارمه‌ندان . هه‌روه‌ها به‌ ڕای‌ من سه‌ندیكاكان ,كۆمه‌ڵه‌كان, ڕێكخراوه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕووی‌ كاری‌ سه‌ندیكایی وه‌ له‌ ئاستی‌ پێویست دا نه‌بوون یه‌كه‌م له‌ گه‌یاندنی‌ په‌یام و داخوازی‌ ئه‌ندامه‌كانیان به‌ ناوه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵات و ناساندنی‌ گرنگی‌ ڕۆڵی‌ به‌رچاویان به‌ كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌. دووه‌م وه‌ك پێویست نه‌بوون له‌ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی‌ كادری‌ سه‌ندیكایی پیشه‌یی پڕۆفیشناڵ و ئاراسته‌ كردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ خۆیان و به‌ شێوازێكی‌ پیشه‌یی كه‌ له‌ خزمه‌تی‌ توێژه‌كه‌یاندابێت سێهه‌م نه‌یانتوانی‌ كاندیدی‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ئاماده‌ بكه‌ن له‌كۆتایدا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم داكۆكی‌ كار و پارێزه‌ری‌ مافه‌كانی‌ كارمه‌ندان ته‌نها و ته‌نها كارمه‌ندان خۆیانن ئه‌ویش به‌ یه‌كڕیزی‌ و یه‌كخستنی‌ تواناو بیروبۆچونه‌كانیان ,چڕكردنه‌وه‌ی‌ فشاره‌كان و بڕیارو ڕاسپارده‌ی‌ پیشه‌یی و ته‌ندروست ده‌بێت. كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ و مافناس
ژماره‌ی بینین:
988
به‌روار:
07/07/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
1 بۆ 2 له‌ کۆی 2