كاری‌ سه‌ندیكایی‌ له‌ دیدی حزب و حكومه‌تدا و شیوازی‌ كاره‌ پیشه‌ییه‌كانی‌
طارق خضر محمد
تاریق خزر مه‌حه‌د زه‌نگه‌نه له‌ ووڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان یاخود هه‌ڵقوڵاوه‌كانی‌ ناو دونیای‌ دیموكراسییه‌ت كاری‌ سه‌ندیكایی‌ و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ شێوازێك له‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ به‌ڕێوه‌بردن و ئاراسته‌كردنی‌ كاره‌كانی‌ هه‌یه‌ و هه‌ندێكشیان به‌ ناڕاسته‌وخۆیی‌ پاشكۆی‌ حزب و لایه‌نێكی‌ سیاسین به‌ڵام هیچ كاریگه‌رێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نییه‌ له‌سه‌ر ئامانج و ئاراسته‌كانی‌ و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردن ، كه‌چی‌ له‌ ووڵاتی‌ ئێمه‌ بانگه‌شه‌ی‌ دیموكراسیه‌ت و ده‌نگ و بیر و بۆچوونی‌ ئازاد بڵنده‌ به‌ڵام له‌ ناخدا هه‌موو هه‌ڵوێستێكی‌ سه‌ندیكایی‌ و مه‌ده‌نییانه‌ زۆر سه‌خته‌ و كۆت و به‌ندكراوه‌ و هه‌ر هه‌ڵویستێكی‌ ئازاد ڕوو به‌ ڕووی‌ چه‌ندین جۆر كۆسپ و ڕاوه‌دونان ده‌بێته‌وه‌ و خۆڕزگاركردن له‌و كۆت و به‌ندانه‌ سه‌خت و ئاسته‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر سێ‌ ئاراسته‌ی‌ كاری‌ سه‌ندیكای‌ كه‌ وابه‌سته‌ی‌ یه‌كتره‌ وه‌ك پێویست ڕێچكه‌كانی‌ خۆی‌ نه‌دۆزییه‌ته‌وه‌ نه‌ ئاراسته‌كانی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ڕێكخراوه‌یی‌ و سه‌ندیكایی‌ و نه‌ ئاراسته‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ حكومی‌ و حیزبی‌ و نه‌ ئاراسته‌كانی‌ ئه‌ندامان و بنه‌ما جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كان ، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م دێڕانه‌دا ڕێچكه‌ و ئاراسته‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ سه‌ندیكای‌ ووڵاتی‌ خۆمان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌، بۆ نمونه‌ تائێستا ئه‌و چین و توێژانه‌ی‌ كۆكراوه‌نه‌ته‌وه‌ و ڕێكخراون له‌ ژێر جه‌تری‌ سه‌ندیكاكان نه‌گه‌یشتوونه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی‌ بتوانن ڕێكخراوێكی‌ مه‌ده‌نی‌ سه‌پڵای‌ بكه‌ن له‌ ڕێگه‌ی‌ پشتیوانی‌ مادی‌ و مه‌عنه‌وه‌ی‌ و قه‌ناعه‌تی‌ فیكری‌ له‌ خۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ دارایی‌ و كارگێری‌ ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ پابه‌ندی‌ بڕیار و ئاراسته‌كانی‌ سه‌ندیكا و ڕێكراوه‌كه‌یان بن دوور له‌ ترس و ڕیكێفی‌ حیزبی‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیداری‌ حكومی‌ و له‌ هه‌مانكاتدا ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی‌ ئه‌و ڕێكراوه‌ و سه‌ندیكایانه‌ له‌ ڕێیگه‌ی‌ پێدانی‌ هاوبه‌شی‌ دارایی‌ مانگانه‌ و ساڵانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانییانه‌وه‌ تاكو چیتر ئه‌و سه‌ندیكا و ڕێكخراوانه‌ به‌ هۆی‌ وه‌رگرتنی‌ مینحه‌ی‌ دارایی‌ نه‌كه‌وتنه‌ ژێر ڕیكێفی‌ بڕیار و ئاراسته‌كانی‌ حیزب و حكومه‌ت ، له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هێشتا ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی‌ و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان وه‌ك پێویست نه‌گه‌یشتوونه‌ به‌و ئامانجه‌ی‌ بتوانن توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا و ئه‌ندامانی‌ خۆیان له‌ ژێر ترس و چاوسووركردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیداری‌ حكومی‌ و حیزبی‌ ڕزگار بكه‌ن و قه‌ناعه‌تیان پێ‌ بكه‌ن له‌ گرتبوونه‌وه‌یان له‌ ژێر چه‌تری‌ ڕێكخراوه‌یی‌ و سه‌ندیكایی‌ ته‌نها ده‌سكه‌وتی‌ بڕیار و یاسای‌ ڕێكخستنی‌ ژیان هه‌یه‌ شان به‌ شانی‌ داكۆكی‌ كردنی‌ له‌ مافه‌كانی‌ تاك و كۆمه‌ڵی‌ تۆیژه‌كانی‌ به‌ڵام ناكرێت چاوه‌ڕوانی‌ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی‌ مادی‌ و به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكه‌ كه‌سی‌ بن به‌ واتای‌ كاری‌ سه‌ندیكای‌ له‌ خزمه‌تی‌ توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگادا ده‌بن و ناكرێت به‌ قۆزترێته‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكه‌ كه‌س ، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیداری‌ حكومی‌ و حیزبی‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ تاكه‌كانی‌ ناو ڕێكخراوه‌كان كه‌ له‌ جومگه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ڕێكخراوه‌كان جێگه‌یان هه‌یه‌ یان به‌ ترسی‌ و سزادانی‌ ئیداری‌ و جینائی‌ بیانترسێنن و یاخود بێ‌ ده‌نگ كردنیان و سڕكردنیان له‌ ڕێگه‌ی‌ پێدانی‌ پاره‌ و پۆل و ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێك ئیغرائاتی‌ تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ له‌ ووڵاتی‌ ئێمه‌ تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیداری‌ حكومی‌ و حیزبی‌ نه‌چوونه‌ته‌ قولایی‌ قه‌ناعه‌تی‌ دیموكراسییه‌ته‌وه‌ و له‌ زۆر گۆشه‌ و جومگه‌كانی‌ خۆیانی‌ لێ‌ گێل ئه‌كه‌ن چونكه‌ تا ئێستا دید و بۆچونیان له‌ دونیای‌ ئیداره‌ی‌ كۆمه‌ڵگادا وایه‌ كه‌ مینبه‌ر و مه‌رجه‌عییه‌تی‌ میلله‌ت و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا ده‌بێت هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومی‌ و حیزبی‌ بێت و ته‌وه‌ری‌ بوونی‌ ڕێكخراوه‌كان و سه‌ندیكاكان مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر بوونیان و واتایه‌ك ده‌به‌خشێت ئه‌مه‌ دابه‌ش كردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ نێوان حوكه‌ت و حیزب و ڕێكخراوه‌كان و سه‌ندیكاكان و هه‌ر هاتنه‌ده‌نگێكه‌وه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ندیكاكانه‌وه‌ واتا ته‌ده‌خول و ئاژاوه‌گێریه‌ , به‌ڵام لای‌ سه‌ندیكاكانیش وایه‌ كه‌ سڕكردن و په‌راوێز كردنی‌ سه‌ندیكاكان و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌گا مه‌ده‌نی‌ ده‌بێته‌ مایه‌ هاتنه‌كایه‌وه‌ی‌ دیكتاتۆرییه‌ت و پێشێل كردنی‌ مافه‌كان تاك و توێژه‌ جیاوازه‌كان و وون بوونی‌ هه‌موو واتایه‌كی‌ دیموكراسی‌ و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیداری‌ و حكومییه‌كان بگه‌ن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ بوونی‌ سه‌ندیكاكان و ڕێكراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ زه‌روورییه‌تێكی‌ سه‌رده‌میانه‌یه‌ و دیاریده‌یه‌كی‌ واقیعیانه‌یه‌ و مه‌حاڵه‌ بتوانرێت په‌روایز بكرێت به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ووڵاتی‌ ئێمه‌ چی‌ له‌ كوردستان و چی‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی‌ عێڕاق و ڕوو به‌ ڕووبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكاكانیش له‌ یاسا و ڕێنمایی‌ و بڕیاره‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌ركێكی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ هیچ قابیلی‌ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ نییه‌ چونكه‌ واتای‌ ته‌ده‌خول و ئاژاوه‌گێڕی‌ نییه‌ وه‌ك به‌و واتا پێچه‌وانه‌یه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات لێی‌ تێگه‌یشتووه‌ و له‌ په‌راوێزكردنیاندا سه‌ندیكاكان ناچار گرتنه‌به‌ری‌ ڕێگاكانی‌ پێشه‌یه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ بگرنبه‌به‌ر وه‌ك یادداشتنامه‌ و به‌یاننامه‌ و پرێس كۆنفرانس و مانگرتن و ڕێپێوان به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات . لێپرسراوی‌ لقی‌ كه‌ركووك
ژماره‌ی بینین:
1264
به‌روار:
07/07/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌