سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ڵقوڵاوی بوونی بڕوابوونه به دیموكراسییه‌ت

له میانه‌ی كێشمه‌كێشی ئیداره‌دانی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌گا له چوارچێوه‌ی ده‌زگا میری و مه‌ده‌نییه‌كانی ووڵات چوار شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات بوونیان ده‌بێت وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی شه‌رعی و یاسادان له ژێر چه‌تری په‌رله‌مانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێ به جێ كرد وه‌ك حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگا و پاشانی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م دێته‌كایه‌وه كه ئه‌وه‌یش خۆی ده‌بینێته‌وه له ده‌سه‌ڵاتی میدیاكانی ڕاگه‌یاندن و ئێمه‌یش پێمان وایه ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌میش هه‌یه كه ئه‌وه‌یش سه‌ندیكا پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه , دیاره له ووڵاتی ئێمه‌یش سه‌ره‌ڕای نائارامی باری ئه‌منی و ئاڵۆزی سیاسی و نهخۆێندنهوهی یه‌كتر له گۆڕه‌پانی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت و دهگاكانی ووڵات سه‌ندیكاكان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تا ڕاده‌یه‌ك بوونی خۆیان چه‌سپاندووه و چۆنه‌ته ناو هاوكێشه ئیداری و سیاسییه‌كانی ووڵات كه خۆی له خۆیدا گه‌ر كه‌میش بێت به‌ربه‌ستێكدا داناوه له پێشێل كردنی مافی توێژه جیاوازه‌كان و خاڵه‌كانی خۆی دیاری كردووه بۆ ڕه‌وڕه‌وه‌ی دیموكراسییه‌ت و یه‌كسانی, به‌ڵام له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان هێشتا وه‌كو پێویست چه‌مكی كاری ڕێكخراوه‌یی و مه‌ده‌نی خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كان كه پێمان وایه فه‌راهه‌م بوونی مافه‌كانی كۆمه‌ڵگا به بێ بوونی چالاكی ڕیكخراوه‌كان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كان كارێكی مه‌حاڵه هه‌ر بۆیه له سۆمای چالاكهوانهی ناوه‌ندی ته‌ندروستیش بوونی چه‌ترێكی ڕێكخراوه‌یی زه‌روره‌تێكی سه‌رده‌میانه بوو بۆ ڕێكخستنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌مه‌ر گۆڕانكارییه‌كان و هه‌ل و مه‌رجه‌كانی بواری ئیداری بژێوی ژیان به تایبه‌تی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی چاكسازی له یاسا و ڕێنماییه‌كانی ناوه‌ندی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئاستی خواسته‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تێیدا سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان هاته كایه‌وه و ئه‌ركێكی قورسی پیشه‌یی و نیشتمانی و نه‌توایه‌تی گرته ئه‌ستۆی خۆی و به بهرپسپارییهتییهكی نایابه‌وه ئاراسته‌كانی دیدی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌كان كردووه‌ته‌وه گه‌ر چی تووشی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی جۆراوچۆریش بووته‌وه و ده‌رئه‌نجامی چه‌ندین ههڵشان و داكشان لێ كهوتووهتوه له تێنه‌گه‌یشتن له ئه‌رك و كاره‌كانی له لایه‌ن ده‌زگاكانه‌وه كه ناكرێت ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كان له سایه‌ی سیستمیكی به ناو دیموكراسییه‌ته‌وه مافی توێژی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به ڕابه‌رایه‌تی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی په‌راوێز و فه‌رامۆش بكرێت به‌ڵام له تێكشاندنی دیواری ترس و ڕه‌وانه‌وه‌ی ته‌ووژمی جیاوازی به‌رز و نزم له نێوان كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشك و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ته‌ندروستی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه و بوێرانه په‌نجه‌ی خستوه‌ته سه‌ر خاڵه نیگێتڤهكانی ڕێسا و یاساكانی سیستمی ته‌ندروستی و زۆری لێیان گۆڕیوه و ئه‌ركی گۆڕانكاری له بیر و بۆجۆنی جیاوازی توێژ به فشاره‌وه خستوه‌ته ئه‌ستۆی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و چیتر ئه‌م ڕهوڕهوهیهی دیموكراسییه‌ت له چوارچێوه‌ی داكۆكی كردن له مافه توێژی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ڕاناوه‌ستێت و به خێراییه‌كی زۆره‌وه به‌ره‌و دونیای پێشكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌بێت هه‌موو لایه‌كیش دانی پێدا بنێن و مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌میانی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
لێپرسراوی لقی كه‌ركووك