پۆستێك به‌ كارمه‌ندێكی‌ ته‌ندروستی‌ بدرێت ده‌بێته‌ موڵكی‌ هه‌موو كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌
طارق خضر محمد
له‌ هه‌ر ده‌زگایه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ره‌می‌ ڕێكخستنی‌ كار و پێگه‌كان هه‌یه‌ و به‌ سیستمێكی‌ دیاری‌ كراو ڕایی‌ ده‌كرێت گه‌ر چی‌ له‌ وولاتی‌ ئێمه‌ سیستمه‌كه‌ ئاڵۆزه‌ و هه‌ندێك جاریش له‌ ناو ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان پۆستێك به‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌درێت جا گه‌ر ئه‌و به‌خشینی‌ پۆسته‌ له‌ پێناوی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ بێت یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای‌ په‌یوه‌ندی‌ كه‌سایه‌تی‌ بێت یان بۆ ڕازی‌ كردنی‌ جه‌ماوه‌ره‌ پێشه‌ییه‌كان و سه‌ندیكاكان بیت و كه‌مێكشی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بوونی‌ بڕوا به‌ یه‌كسانی‌ و مافی‌ گشتی‌ دێته‌ كایه‌وه‌ بۆیه‌ له‌ غیابی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ پێگه‌ ئیدارییه‌كانی‌ هه‌ره‌می‌ ڕێكخستنی‌ كار ناته‌واو ده‌بێت و كاره‌كانی‌ به‌ره‌و ڕه‌وشێكی‌ نا گونجاو و نه‌ویست ده‌چێت و له‌ ده‌رئه‌نجامدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ ، بابه‌ته‌كه‌مان له‌وه‌یه‌ هه‌ر كارمه‌ندێكی‌ ته‌ندروستی‌ پۆست و پێگه‌ی‌ ئیداری‌ له‌ ناو ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان پێ‌ به‌خشرا ده‌بێت بزانێت ئه‌و پۆسته‌ به‌ ناوی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ پێیدراوه‌ و ته‌نها موڵكی‌ خۆی‌ نییه‌ به‌ڵكو موڵكی‌ هه‌موو كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستییه‌ هه‌ر له‌م چه‌مكه‌وه‌ ده‌بێت له‌ كاركردنیدا له‌و پۆسته‌ په‌رژه‌وه‌ندی‌ و مافی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ ته‌واوی‌ له‌ به‌رچاو بگرێت بیپارێزێت به‌لاَ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك جار كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ پێگه‌ ئیدارییه‌كان ته‌نها وه‌ك ڕۆبۆتێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ جێ‌ به‌ جێكاری‌ بڕیاره‌كانی‌ سه‌رووی‌ خۆیانن به‌ بێ‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ گورزی‌ كوشنده‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌مه‌یش له‌ ڕوانگه‌ی‌ پاراستنی‌ كورسی‌ و پۆسته‌كه‌ی‌ خۆیان دێته‌ كایه‌وه‌ ، بۆیه‌ زۆر گرنگ و پێویسته‌ ئه‌و پۆستانه‌ی‌ به‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌درێت له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ بكرێت وه‌ك مینبه‌رێكی‌ پاراستن و داكۆكی‌ كردنی‌ به‌ كار بێت بۆ مافه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ چونكه‌ هیوا و ئاوات و ئامانجه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ته‌نها له‌ سه‌نگه‌ری‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌یی‌ و سه‌ندیكایی‌ نایه‌ته‌ به‌رده‌ست به‌ڵكو ئه‌و پۆستانه‌ یارمه‌تیده‌ر و كاریگه‌رن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانجه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یدا ده‌بێت جێگیره‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆستنه‌ی‌ به‌ ویژدان بیر بكه‌نه‌وه‌ و كار بكه‌ن دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كه‌سایه‌تی‌ خۆیان تا بگات به‌و ڕاده‌یه‌ی‌ كورسییه‌كی‌ خۆشیان له‌ مه‌ترسیدا بێت بۆ لادان ئه‌و كاته‌ی‌ جێگه‌ی‌ شه‌ره‌ف شانازییه‌ كاتێك ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌ پۆسته‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ست بچێت له‌ پێناوی‌ بێ‌ ده‌نگ نه‌بوون له‌ مافه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ناو پێگه‌كانی‌ ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان . لێپرسراوی‌ لقی‌ كه‌ركووك
ژماره‌ی بینین:
1093
به‌روار:
03/06/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌