هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خول و راهێنانه‌كانی‌ وڵاتی‌ ئه‌رده‌ن ده‌كرێت
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
به‌ مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی‌ خول و راهێنانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ , رۆژی 17/7/2014 له‌ شاری سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ محمد عه‌لی‌ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ بۆ كاروباری كارمه‌ندان و هاوژین عوسمان به‌رپرسی لقی سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كوردستان و سه‌روه‌ر عه‌زیز به‌رپرسی هۆبه‌ی‌ په‌رستاران له‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ , له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ مامۆستا په‌خشان وه‌ك نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوو باس له‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ئه‌و خولانه‌كرا و لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانی‌ خرانه‌ روو هه‌روه‌ها باس له‌و كه‌م و كوڕی و له‌مپه‌رانه‌كرا كه‌ هات بوونه‌ رێی خوله‌كانی‌ رابردوو وه‌ بڕیاردرا له‌مه‌ولا هه‌وڵ بدرێت كه‌م و كوڕیه‌كان نه‌هێڵدرێن و په‌ره‌ی‌ زیاتر به‌ خوله‌كان بدرێن. هه‌روه‌ها سوود له‌ سه‌رنج و پێشنیارانی‌ به‌شداربووان وه‌ربگیرێت و له‌ خوله‌كانی‌ داهاتوودا په‌یره‌وبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر به‌شداربووان لێی سوود مه‌ند ببن. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا بڕیاردرا له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت به‌ مه‌به‌ستی‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ به‌شداربووانی‌ خولی‌ چواره‌م كه‌ له‌ دوای‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان دا سه‌ردانی‌ وڵاتی‌ ئه‌رده‌ن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ خول و راهێنان دا. شایانی‌ باسه‌ له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌ په‌رستاران و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ دا , هه‌تا ئێستا سێ قۆناغ كارمه‌ند ره‌وانه‌ی‌ وڵاتی‌ ئه‌رده‌ن كراون به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداری پێكردنیان له‌ خول و راهێنان له‌ بواره‌ جیاوازه‌ پزیشكیه‌كان دا و سه‌رجه‌می‌ خوله‌كانیش به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان پێهاتووه‌ و بوونه‌ته‌ مایه‌ی‌ ره‌زامه‌ندی‌ به‌شداربوانیان.
ژماره‌ی بینین:
2306
به‌روار:
17/08/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
1 بۆ 4 له‌ کۆی 4