
ببوره جه‌نابی سه‌رۆك .كه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ت ئاراسته ده‌كه‌م . به‌ڵام دڵنیا به . له هه‌ستێكی پاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دڵسافهوهیه وه دووره له هه‌موو بۆ چونێكی سیاسی .
به‌لامه‌وه گرنگ نیه به‌ڕێزت چۆن بیر ده‌كه‌یته‌وه وه‌كاتی ئاسایی دوای ده‌وامی فه‌رمی خۆت چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌یت. هه‌روه‌ك چۆن به‌لامه‌وه گرنگ نیه له‌وكاته‌وه‌ی وازت له فرۆشتنی ته‌زبیح و ئه‌نگوستیله هێناوه‌له شام و بویته خاوه‌نی چه‌ند بیره نه‌وت وله چه‌ند كۆمپانیای گه‌وره‌دا پشكت هه‌یه..دیسانه‌وه به‌لامه‌وه گرنگ نیه كه كوره‌كه‌ت (احمد) تائێستا به‌ده‌ستی خۆی چه‌ند كه‌سی كوشتوه به‌ڕێزیشت چه‌ندت بۆ دیزهبهدهر خۆنه كردووه , ئه‌مانه له خۆرهه‌لاتی ناوێن دا بۆته شتێكی سروشتی . به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی وه‌ك كوردێك و وه‌ك به‌زۆر كرا‌و به عێراقیه‌ك هه‌راسان كردووه ,به‌لامه‌وه گرنگه به‌ڕێزت تائه‌و كاته‌ی نوێنه‌ری گه‌لانی عێراقیت پێویسته وه‌ك عێراقیه‌ك بیر بكه‌یته‌وه‌و به‌بێ جیاوازی خۆت واته‌نی (ولی الامری)ی هه‌موو عیراقیه‌ك بیت نه‌ك هی تاكه كه‌سێك وه وه‌ڵامی هه‌موو خوێنه‌كان یاسا بیت نه‌ك خوین به‌ڵام وه‌ڵامی (خوێن به خوێن)ته‌واو بیر‌و باوه‌ری من و هه‌موو كوردێكی بهزۆركراو به عێراقی , له یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق و خۆلكاندنمان به هه‌ر بیانویه‌ك بێت به عێراقی به‌ناو دیموكراسی و فیدراڵی گۆڕی , عێراقی عه‌ره‌بی بۆ خۆتان و باكوری عێراقیش كهكوردستانه ئه‌وه ووڵاتی خۆمانه
ڕێگه‌م پێ بده ئه‌م به‌سه‌ر هاتهت بۆ بگێڕمه‌وه :
(وینستن چرچل..سیاسه‌ت وان و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی بریتانیا له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێت:
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌وكاته‌ی بریتانیا له ته‌نگژه‌یه‌كی ئابوری قورس‌دا بوو شه‌ش مانگ بو هیچ فه‌رمانبه‌رێكی به‌ریتانی مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتبوو . به‌یانیه‌ك زۆر به‌په‌له بوم بوسه‌ر كار له‌ڕێگادا ده‌بوو له‌ترافیك لایتێك بوه‌ستین, به‌ڵام به شۆفێره‌كه‌م ووت له ترافیكه‌كه مه‌وه‌سته‌و بڕۆ, شۆفێره‌كه چرای سووری به‌زاند و ڕوشت به‌ڵام پولیسی هاتو چۆ به‌دوامان كه‌وت و ڕێ ی پێ گرتین له هۆی سه‌ر پێچیهكهی پرسیه‌وه منیش ووتم تۆ من ناناسی وا رێت پێ گرتوین .ووتی به‌ڵێ جه‌نابت سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیای گهوهرهیت به‌ڵام جه‌نابت ئه‌و یاسایه‌ت په‌سه‌ند كردووه كه‌هه‌ركه‌س سه‌ر پێچی كرد سزابدرێت و یاساكه‌ش بۆ هه‌موو كه‌سێكه بێ جیاوازی
چرچل ده‌ڵێ به‌راستی ئه‌و رۆژه تێگه‌یشتم كه ئێمه سه‌ر ده‌كه‌وین چونكه فه‌رمانبه‌رێك دوای شه‌ش مانگی كاری بێ مووچه ئاماده‌بێت بهوههستی به‌ر پرسیارهتیهوه كاربكات ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی ههرگیزناكهوێت)) به‌ڕێزم ووڵات به‌وجوره ده‌برێت به‌ڕیوه نه‌ك به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌یه‌ك بهكێشهیكی خراپتر .
پێ ناچیت ئه‌م به‌سه‌ر هاتهش كاتی زێڕینت زۆر بگرێت:
له‌سه‌رده‌می خۆیدا دو زانای ده‌رونناس ده‌كه‌ونه جه‌ده‌ل و گفتوگۆ له‌سه‌ر (كاریگه‌ری ڕه چهڵهك له‌سه‌ر په‌روه‌رده كردن ) زانای یه‌كه‌م بڕوای وا بوو كه ڕه‌چه‌ڵه‌ك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خه‌سڵه‌ت و په‌روه‌رده‌بوون . زانای دووه‌م به پێچه‌وانه‌ی زانای یه‌كه‌م بڕوای وا بوو كه ڕچه‌ڵه‌ك هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نیه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌بون , سا چ مرۆڤ بێت یا هه‌ر بونه‌وه‌رێكی تر .هه‌ردوو زانا ژوانێك بۆ پراكتیك كردنی بیر‌و ڕاكانیان واته ئه‌وه‌ی به ووتهدهیڵێن به پراكتیك و كرده‌وه بیسه‌لمێنن داده‌نێن .
زانای دووه‌م ئه‌وه‌ی كه ده‌یوت ڕه‌چه‌ڵه‌ك په‌یوه‌ندی به خه‌سڵه‌ت و پهروهردهوهنیه چه‌ند بێچوه پشیله‌یه‌كی هێنا كه له ساواییه‌وه په‌روه‌رده‌ی كردبوون وای ڕاهێنابوون كه‌وه‌ك مروڤ له‌سه‌ر كورسی نان بخۆن و تا خاوه‌نه‌كه‌ی فه‌رموویان نه‌كات ده‌ست بو هیچ نه‌به‌ن ....به‌ڵی له پێش چاوی زانای یه‌كه‌م دا مێزی به قاپه ماست بۆ پشیله كان ڕازانده‌وه‌و پشیله كان چوونه سه‌ر كورسی و چاوه‌روانی فه‌رمووی خاوه‌نه‌كه‌یان بوون , به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی زانای دووه‌م فه‌رموو له پشیله كان بكات بۆ نان خواردن , زانای یه‌كه‌م مشكێكی له‌سه‌ر مێزی نان خواردن به‌ره‌ڵا كرد ئیتر هه‌ر پشیله‌و بهلایهكدابهدوای مشكه‌دا رای كرد و قاپه ماستی جێهێشت ....)
ببوره جه‌نابی سه‌رۆك به‌ڕێزت ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك وه‌زیرانی ووڵاتێكی فره ئارا‌و فره نه‌ته‌وه‌یت و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بیت به‌ڵام هێشتا خه‌سڵه‌تی ژێر خهیمهكانی عه‌ر عه‌ر و بیركردنه‌وه‌ت هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی ژێر كلاوهكهی ابوسوفیانه