چه‌مكی بیرۆكراسیه‌ت له یه‌که خزمه‌ت گوزارییهکاندا
به‌رزان بابه شیخ

زۆر ساکارانه گه‌ر چاوێک بگێڕین له دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری، فه‌رمانگاکان، تا به وه‌کیل و جێگرهوهکانیانهوه ده‌گا، وه‌ک ئه‌وه یه دانا نیان به پێی ده‌ستکه‌وته کانی حیزبایه تی بوبێ، هه‌روه‌ها هه‌ر یه کێک له‌وانه کۆپییه ک له خۆی ده‌کا به به‌ر پرسی یه‌که‌کان و به رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌که‌ن. شێوه‌ی دانانی ئه‌وان گریمان وه‌ک ده‌سکه‌وتی حیزبایه‌تی به‌رچاو نه‌گرین. به‌ڵام مانه‌وه‌یان. یان جێگۆڕکێکی ئه‌وان له پارچه‌یه‌کی تری ئه‌و کوتاڵه، بێسهقفێکی زه‌مه‌نی، وێڕای دهستهکهتهکانی حیزبی وه‌ک میراتگرانی ده‌سه‌ڵاتی پاشێکانیشی لێهاتووه. له منداڵدانی ئه‌م ئیراده بێ پرنسیپه وه‌ک زۆرێک له ووڵاته شمولیه‌کان کردیانچهند ده‌ردێک په‌یدا ده‌بن: له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ده‌ردی بیرۆکراتی، وه‌ک هه‌مووان ده‌زانیین، بیرۆکراتیهک له سه‌رێکه‌وه ئه‌و حیزبه ناشرین ده‌کا، له‌سه‌رێکی تره‌وه، هه‌م زیان به ئابووری یه که‌کان، ده‌گه یهنێ، هه‌م ئه‌ندازه‌ی ئازادییه کانی راده‌ربڕین ڕاده‌گرێ هه‌م مانایه ک بۆ «که‌رامه‌ت» نامێنێ بیرۆکراتی له ئاخریین پله‌ی خۆیدا به سیاسه‌تی (په‌رتکه‌و زاڵ به) هه‌ر تاکێکی، ده‌کا به جه‌لادێک به‌سه‌ر زۆرینه‌ی کارمه‌نده‌کانه‌وه، له وێدا کارمه‌نده‌کان، هه‌موو ڕۆژێک پرسیارێک ده‌که‌ن «ده‌بێ، که‌ی ئه‌م ده‌موچاوانه بڕۆن؟» ئه‌م پرسیاره گه‌ر وه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی لێکیبده‌ینه‌وه، ده‌بێته فاکته‌رێکی تر ی نائارامی .وێڕای نائارامییه کانی تری «ژیان» بیرۆکرات بوونی هه‌ر ئه‌و زیانانه نییه، به‌ڵکو به کاربردنی «جیگاکانیان» زۆر جار ده‌گاته شۆێنی زۆر هه‌ستیاری تر. بۆ هه‌مووان ئه‌وڕاستیانه له تووانای درک پێکردن تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام که ده‌نگێک نییه، ئه‌م ماشێنه کارمه‌نده‌کانی کردووه.به کۆیله، کۆیله‌ش له‌به‌ر نه‌بڕینی نانه‌که‌ی، هه‌میشه بێده‌نگه.به ناچاری پاڵپشتی ئه‌وانه‌یه که هیزییان دهگهڵدایهو، کورسی. به داخه‌وه ئازادیخوازه‌کان دروسته ڕاستیان ده‌گه‌ڵدایه، هه‌میشه پاڵپشتی قوربانییه کانی ئه‌و ماشێنهن، به‌ڵام که‌س پشتیوانیان ناکات، له‌م پێشێل کردنانه چه‌ند ده‌رئه‌نجامێکی خراپ بۆ ئه‌م نهسڵهو نه‌سڵی ئایینده وه‌ک میراتێکی خراپ ده‌مێنێ، 1-کۆمه‌ڵگایه‌کی ترسنۆک و بێده‌سه‌ڵات باردێنێ 2-کۆمه‌ڵگایه‌کی نادروست و ناجێگیری ده‌روونی. 3-کۆمه‌ڵگایه‌کی خۆ به‌که‌مزان و بێبڕوای به خۆ 4-ناجوامێر و زه‌لیل. به‌رگری نه‌کردن له‌م پێشێل کاریانه وه‌ک یاسا به تاوان ئه‌ژمار ده‌کرێ .
دواتر هه‌ر یه‌که‌کی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌وه‌ی سووده‌کانی به کۆمه‌ڵگا بگهییهنێ، چه‌ند پێشمه‌رجێکی ده‌بێ هه‌بێ له‌وانه هه‌میشه نۆێ بوونه‌وه چ وه‌ک ئامیره‌کانی کارکردن . چ وه‌ک ده‌ستکه‌وته زانییاریه‌کانی سه‌رده‌م . ئه‌م بیرۆکراته له هه‌ردوو سه‌ری جه‌مسه‌ره‌کانه‌وه به خاتری ده‌سته‌و تاقمه‌که‌ی خۆیان سوودیان بردووه، ئه‌م چهنداتیه، له بیرۆکراتی له سبه‌ینێیه‌کی نزیکدا، گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌ر به‌م شێوه‌یه ژیان هه‌ڵسوڕێنی له چونایه تیهکی تردا، سه‌رباری کۆمه‌ڵگایه‌کی په‌ککه‌وته ده‌وڵه‌ت نه«تیری» ده‌مێنی و نه «که‌وان».
ژماره‌ی بینین:
1174
بهروار:
17/08/2014