كارمه‌ندان یاریده‌ده‌ری‌ پزیشكی یان دبلۆمی‌ پزیشكی؟
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌‌وێ‌ ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ ته‌ندروستی‌ بوارێكی‌ گشتگیره‌ و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردن و رزگاركردنی‌ كه‌سێك له‌ ده‌رد و ئازاره‌كانی‌ كه‌ پێوه‌ ده‌ناڵێنێ‌,هه‌موو به‌شدارن له‌و كاره‌ هه‌ر یه‌كه‌و به‌پێی‌ توانای زانستی‌ خۆی و ئه‌و ئه‌ركه‌ی‌ كه‌وا پێی‌ سپێراوه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كارگوزار و كارمه‌ندان و پزیشكانه‌وه‌ به‌ یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن. كه‌س به‌ته‌نها ده‌ستێك چه‌بڵه‌ی‌ پێ‌ لێ‌ نادرێت ئه‌گه‌ر چی چه‌نده‌ گه‌وره‌ش بێ, به‌ بێچه‌وانه‌كه‌شی‌ هه‌ردووكیان كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ر یه‌كه‌و رۆڵی سه‌ره‌كی‌ خۆێ ئه‌بینێ‌ هیچ كامیان یاریده‌ده‌ری‌ ئه‌وی‌ دیكه‌ ‌نییه‌. كارمه‌ند و پزیشك وه‌ك دوو ده‌ستن له‌ كاری‌ نه‌شته‌كه‌ریدا كه‌ چۆن هیچ كامیان به‌ ته‌نها تاكه‌ ستیچێكشی‌ (ته‌قه‌ل)ی‌ پێ نادرێت ئیتر چۆن ویژدان رێگه‌ بدات به‌ یه‌كێكیان بوترێ سه‌روه‌ر ئه‌وی‌ دیكه‌ یاریده‌ده‌ر,له‌ كاتێكدا ره‌نگه‌ كه‌س به‌ناو دووه‌م ماندوتر بێ له‌ ئه‌نجام تا كۆتای‌. ناو هێنانی‌ یاریده‌ده‌ر له‌ كاری‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ له‌ خۆی‌ وونكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ و بچوككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌رك ماندوبونیه‌تی‌,چونكه‌ یاریده‌ده‌ر واتا كاری‌ دووه‌م و پاشماوه‌ی‌ كار. ئێمه‌ هه‌موو خوێندكار و قوتابی‌ بوین له‌ یه‌ك قوتابخانه‌ و ره‌نگه‌ له‌ سه‌ر یه‌ك ته‌خته‌ش بوبێتین,باش ته‌واوبونی‌ خوێندن له‌ پۆلی‌ دوانزه‌ی ئاماده‌یی‌ هه‌ر یه‌كه‌و به‌ چاره‌نووسی قه‌زا و قه‌ده‌ر ,به‌سیته‌مێكی‌ كۆن و ماوه‌ به‌سه‌رچوو هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی‌ فێرخوازان به‌بێ‌ ویستی‌ خۆی‌ كرا به‌زانكۆ یان په‌یمانگایه‌كدا,ره‌نگه‌ به‌هۆی باری‌ دارایی‌ و ماددی‌ و مه‌عنه‌ویشه‌وه‌ دابه‌زین گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ خۆی‌ كردبێ‌ و هه‌ندێكی‌ دیكه‌ش به‌ هۆی‌ باری‌ ئابوری‌ و سیاسی ئه‌و كاته‌وه‌ هه‌ر خوێندنیشی‌ پێ‌ ته‌واو نه‌كرابێ‌ كه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگاش وه‌رگیراین هیچ له‌و به‌شانه‌ی‌ ناو نیشانی‌ یاریده‌ده‌ری‌ پێوه‌ نه‌بوو.. جگه‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ خۆێندن هیچ جیاوازییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ نه‌بوو هه‌ر یه‌كه‌و خوێندنی‌ ئاسای‌ خۆی‌ تێدا به‌رده‌وام ده‌بوو به‌درێژای‌ ته‌واوبونی‌,باش ته‌واوكردنی‌ خوێندنیش بڕوانامه‌ی‌ به‌كه‌لۆرێۆس ده‌به‌خشرا به‌ ده‌رچوانی‌ زانكۆ و بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمیش ده‌به‌خشرا به‌ ده‌رچوانی‌ په‌یمانگا,ئه‌مه‌و هیچی‌ دیكه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا نه‌بوو,وه‌ك ئه‌و ناونیشانه‌ی‌ كه‌ بۆمان دانراوه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌رچوی‌ په‌یمانگا بووبێ‌ ئیتر هه‌تا هه‌تایه‌ هه‌ر ده‌بێت یاریده‌ده‌ر بێت هیچ پله‌به‌رزیه‌ك به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینێ‌ و خه‌ونیشی پێوه‌ نه‌بینی‌,وه‌ك وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌به‌ری‌ ده‌زگایه‌كیشی‌ پێ‌ ره‌وا نه‌بینرێت,ئه‌وانه‌ش ده‌رچوی‌ زانكۆن هه‌ر پله‌ یه‌ك و سه‌روه‌ر بن. بۆیه‌ داواكارم چ له‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندان و چ له‌ كار به‌ ده‌ستانی‌ ئه‌م كاره‌ كه‌ كاری‌ جدی‌ له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ ئیداریه‌ی‌ كه‌ به‌رانبه‌رمان كراوه‌ چه‌ندین ساڵه‌,به‌ لابردنی‌ ئه‌و ناونیشانه‌ی‌ كه‌ بۆمان دانراوه‌ و گۆرینه‌وه‌ی‌ به‌ ناونیشانی راسته‌قینه‌ی‌ خۆمان كه‌ به‌ هه‌وڵ و ماندوبون ئاستی‌ خوێندنی‌ خۆمان به‌ده‌ستمان هێناوه‌ ئه‌ویش(دبلۆم)ه‌. بۆ ئه‌وه‌ی‌ چی‌ دی‌ ئه‌رك و ماندو بونه‌كه‌مان بێ‌ منه‌ت نه‌كرێ‌ نه‌بینه‌ پاشكۆی‌ كار له‌ كاره‌كه‌ی‌ خۆمان......
ژماره‌ی بینین:
1468
به‌روار:
17/08/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
1 بۆ 13 له‌ کۆی 13