كارمه‌ندان و تیمی‌ ته‌ندرووستی‌
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ناو پێكهاته‌ی‌ ته‌ندروستین و مێژووی‌ خه‌بات و كاری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ شۆرشی‌ شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی‌ و راپه‌رین شایه‌تی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌پێی‌ تواناو شاره‌زایی خۆیان خزمه‌تێكی‌ باشییان به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیانی‌ گوند و شاروشارۆچكه‌كان كردووه‌وجێگه‌ی‌ شانازی‌ هه‌موومانن بوونی‌ تیمی‌ ته‌ندرووستی‌ پێكهاتوو له‌ پزیشك و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ و ئه‌مبۆلانس و هاوكاران و پێداویستی‌ یه‌كانی‌ پزیشكی‌ له‌ ناو ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ بۆ به‌ هاناوه‌چوونی‌ هاووڵاتیان له‌ هه‌موو جۆره‌ رووداوو كاره‌ساتێكی‌ نه‌خوازراوو و سرووشتی‌ كارێكی‌ پێویسته‌و له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ پێشوودا بوونی‌ ئه‌م جۆره‌ كاركردنه‌ی‌ تیمی‌ پزیشكی‌ نمونه‌یی‌ و تۆكمه‌ له‌ ئاستی‌ پێویستی‌ هه‌موواندا نه‌بووه‌. درووست كردنی‌ تیمی‌ ته‌ندرووستی‌ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ رابردوودا به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت جۆرێك له‌ بێ‌ به‌رنامه‌یی‌ و كه‌م وكورتی‌ پێوه‌ دیاربووبێت ئه‌وا له‌ ئه‌مرۆدا كاری‌ له‌ پێشینه‌و سه‌ره‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نمونه‌یی‌ و سه‌رده‌مییانه‌ ئه‌و تیمانه‌ له‌ سه‌ر شێوازی‌ پێشكه‌وتووی‌ جیهانی‌ و سه‌رده‌مییانه‌ رابهێنن و ئاماده‌ بكرێت ببن به‌ تیمی‌ پسپۆری‌ ئاماده‌كراوی‌ پزیشكی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌ت و كاره‌ ساته‌ سرووشتی‌ و نه‌خوازراوه‌كاندا به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تگوزاری‌ خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن. له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ یه‌ گشتی‌ یه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی‌ سنووری‌ قه‌زاكاندا له‌ كاته‌ پێویسته‌كاندا به‌ چه‌ندین شێواز تیمی‌ ته‌ندرووستی‌ درووست كراوون و رۆڵێ‌ باشییان هه‌بووه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی‌ هاووڵاتیان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌م تیمه‌ پویشكی‌ یانه‌ به‌ده‌ر نه‌بوون له‌ كه‌م و كورتی‌ و گله‌یی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ و هۆكاری‌ گله‌ییه‌كانیش بریتی‌ بوون له‌: 1- دانانی‌ به‌شی‌ زۆری‌ تیمه‌ پزیشكییه‌كان به‌ بێ‌ به‌رنامه‌و له‌ سه‌ر میزاج و رێنمایی‌ كه‌سه‌كان بووه‌ تاوه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ دیاریكردنی‌ كه‌سانی‌ راهێنراووو پسپۆرو شاره‌زای‌ تایبه‌تی‌ بواری‌ تیمی‌ پزیشكی‌ و فریاكه‌وتنی‌ له‌ناكاو بێـت. 2- نه‌بوونی‌ پێداویستی‌ ته‌واو بۆ تیمه‌ پزیشكی‌ یه‌ كان به‌ جۆرێك زۆربه‌ی‌ تیمه‌كان ئه‌گه‌ر ماوه‌ی‌ كاركردنییان له‌ چه‌ند رۆژێك له‌ ناوچه‌یه‌ك كاره‌سات بار درێژه‌ بكێشێت ئه‌وا ئه‌و ستافه‌ی‌ تیمه‌ پزیشكی‌ یه‌كان جۆرێك له‌ ماندو بون و بێ‌ پشتیوانییان پێوه‌ دیار ده‌بێت له‌ رووی‌ نه‌بوونی‌ پێداویستی‌ پێویست و شوێنی‌ مانه‌وه‌و خواردن و ئه‌مبۆلانس و... هتد 3-سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كاركردنی‌ ستافی‌ تیمه‌كان له‌ رووی‌ ماندوو بون و دووری‌ رێگاو مانه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ كانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ماندوووبونی‌ زیاتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كارمه‌ندێك له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌و شوێنه‌ نزیكه‌كانی‌ ناو شار ده‌وام ده‌كات به‌ڵام كه‌ كار گه‌یشته‌ پێدانی‌ ماف كامره‌ندانی‌ تیمه‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌كان مافێكی‌ ئه‌وتۆی‌ ماددی‌ یان ئیداری‌ یان پێ‌ نادرێت زۆرتر بێت له‌ مافی‌ كارمه‌ندێكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ تیمه‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌كان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كامره‌ندانی‌ به‌شداربووی‌ تیمه‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌كان به‌رده‌وام گلیه‌ی‌ بكه‌ن له‌ لایه‌نی‌ به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمه‌كان. 4- نه‌بوونی‌ به‌رنامه‌و پلانی‌ تۆكمه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی‌ تیمه‌ پزیشكی‌ یه‌كان ئه‌مه‌ش خاڵێكی‌ تری‌ لاواز بوونی‌ دڵسۆزی‌ و به‌رده‌وام بوونی‌ تیمی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌ كه‌ هه‌ندێك جار وا ده‌كات به‌شداربووانی‌ تیمه‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌كان داوای‌ گواستنه‌وه‌ یان واز هینان بكه‌ن له‌ كاركردن له‌ تیمه‌ ته‌ندرووستییه‌كاندا. به‌ هیوای‌ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ و په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كانی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ كاری‌ جدی‌ بكه‌ن بۆ درووست كردنی‌ تیمی‌ ته‌ندرووستی‌ نمونه‌یی‌ و سه‌رده‌مییانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ رووداو كاره‌ساتی‌ سرووشتی‌ و مرۆییدا تیمه‌ ته‌ندرووستییه‌كان ببنه‌ جێگه‌ی‌ متمانه‌ی‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی‌ كوردستان.
ژماره‌ی بینین:
1640
به‌روار:
17/08/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
1 بۆ 13 له‌ کۆی 13