
بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت خوێندكارانی كۆلیژه پزیشكی یه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ناره‌زایی ده‌رده‌برن به‌رامبه‌ر به كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی كوردستان ( نیمچه حكومی ) له هه‌ولێر كه وه‌رگرتنی خوێندكار له‌م زانكۆیه به نمره‌ی كهمترو پاره‌ی زۆره كه بره كه‌ی نزیكه‌ی (20) بیست هه‌زار دۆلاری ساڵانه یه .
وه‌كو ئاشكرایه رێژه‌ی كه‌می پزیشك به گشتی و پزیشكی پسپۆر به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بۆ هاوڵاتیان درووست كردووه كاتێك رۆژانه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندرووستی ( حكومی ) و عیاده و نه‌خۆشخانه ( ئه‌هلی ) یه‌كان ده‌كه‌ن بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشه كانییان و ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ی ئه‌مرۆی وه‌رگرتنی خوێندكار بۆ كۆلێژی پزیشكی یه‌كان به پێی نمره‌ی پۆلی (12 ی زانستی بنه‌ره‌تی ) بێت بۆ چه‌ندین ساڵی تر كێشه‌ی فراغ بۆشایی میلاكی پزیشكی و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت چاره‌سه‌ر نابێت و زه‌ره‌مه‌ند ترین لایه‌نیش هاوڵاتیانن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت وه‌رگرتنی خوێندكار به نمره‌ی به‌رزی (96) بۆ سه‌ره‌وه‌ی تێكرای ساڵانه‌ی خوێندن بێت كه ئه‌م شێوازه وه‌رگرتنه‌ش له وڵاتانی پێشكه‌وتوو نه‌ماوه .
ئه‌وه‌ی پێویسته ئهمرۆبه راستگۆییانهو دوور له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ چین و توێژێك بریاری له‌سه‌ر بدرێت ئه‌وه‌یه .
1- شێوازی وه‌رگتنی خوێندكار بۆ كۆلێژی پزیشكی به‌م شێوه‌یه‌و به‌و نمره زۆره‌ی تێكرای ساڵانه‌ی پۆلی دوازده‌ی زانستی نه‌مێنێ و زانكۆ‌و كۆلێژی تری پزیشكی بكرێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی فراغی كه‌می میلاكی پزیشكی له ناوه‌نده‌كانی ته‌ندرووستی
2- ده‌بێت په‌رله‌مان و لیژنه‌ی ته‌ندرووستی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و لایه‌نه پهیوهندیداهركانی تر به زووترین كات چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندن له زانكۆی ( كوردستان ) بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و بریاره‌ی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی سودی زیاتره له م بارودۆخه‌ی كوردستان به راشكاوانه بریاری لێ بده‌ن چونكه ته‌ندرووستی په‌یوه‌ندی به هه‌موومانه‌وه هه‌یه و ده‌بێت به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت .
3- له ئێستا دا كێشه‌یه‌كی گه‌وره له سیسته‌می ته‌ندرووستی هه‌یه و پێویسته په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و سه‌ندیكاكانی بواری ته‌ندرووستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر به زووترین كات چاره‌سه‌ری بارودۆخی خراپی ته‌ندرووستی له كوردستان بكه‌ن و هه‌ردوو كه‌رتی تێكه‌ڵاوی بێ سه‌رو به‌ری (گشتی و تایبه‌ت ) جیا بكه‌نه‌و لیپرسینه‌وه‌و به دواداچوون بۆ كێشه‌ی عیاده‌و ده‌رمانخانه‌و شێوازی ئیشی نه‌خۆشخانه ئه‌هلی یه‌كان بكه‌ن كه رۆژانه باس له چه‌ندین كێشه و گرفت ده‌كرێت .
4- كێشه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ حكومی یه‌كان به گشتی و خوێندكارانی نمره به‌رز بۆ كۆلێژی پزیشكی ده‌بێت بریاری پێویستی لێ بدرێت بۆ ساڵانی ئاینده و به‌پێ پێویستی ووڵات و بازار و هه‌لی كار به‌شی پێویست وگرنگ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار چه‌ند نمره‌یه‌كی كه‌م (كه پێوه‌ر نیه بۆ وه‌رنه‌گرتنی خوێندكار بۆ به‌شێك كه ئاره‌زووی لیێه بخوێنێ تێیدا )بێ به‌ش نه‌بێت و وه‌ربگیرێت و له رێگه‌ی تواناكانییانهوه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا بكه‌ن .
دوا سه‌رنج : له ئێستادا ئه‌گه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكارانه به پێ ی پێوه‌ری زانستی و یاساییه و ته‌نها چه‌ند نمره‌یه‌كی كه‌م رێگره له‌وه‌ی چه‌ند پزیشكێك بۆ ئه‌م هه‌رێمه زیاد بكرێـت و ئاستی زانستی ئه‌و خوێنداكارانه گونجاوه بۆ خوێندن له كۆلێژی پزیشكی ئه‌وه پێویسته به زووترین كات حكومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و خوێندنی باڵاولایهنه پهیوهندیداهركانی تر چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بدۆزنه‌وه‌و بۆ چاره‌سه‌ری گونجاویش ده‌توانن ئه‌م خوێندكارانه مه‌رجی ئه‌وه‌یان بۆ دابنێن ته‌نها له‌كه‌رتی تایبه‌ت بۆیان هه‌بێت كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێ بركێ له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت درووست بكه‌ن له ئایندهداو ئه‌و تێكه‌ڵاوی و شپرزه‌ییه نه‌هێڵن كه ئه‌مرۆ درووست بووه و باری هاووڵاتیانی قورس كردووه .
به هیوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان سوود له‌م بابه‌ته وه‌ربگرن و كاری پێویستی له‌سه‌ر بكه‌ن .