كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی، توێژه‌ خزمه‌تگوزاره‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
په‌رستاران و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ چینێكی‌ زیندووی‌ ناو كۆمه‌ڵگان و ئه‌م چینه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ وه‌كو پیشه‌ خزمه‌تێكی‌ باشی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌كه‌ن كه‌ (گه‌رانه‌وه‌ی‌ ژیان و بزه‌و خۆشی‌ یه‌ ) بۆ نێو دڵی‌ تاكی‌ كۆمه‌ڵگاو خێزانه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش دا ئه‌م چینه‌ وه‌كو پێویست له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات وحكومه‌ته‌وه‌ خزمه‌ت نه‌كراوون و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ پێشووی‌ حوكمرانی‌ كوردیدا به‌شێكی‌ كه‌می‌ مافه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م كراوه‌ و له‌ ئێستا دا دوای‌ ئه‌و چه‌ندساڵه‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ داوای‌ ماف و ئیمتیازاته‌كانیان ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ماندووبونه‌ی‌ رۆژانه‌ له‌ كاتی‌ راپه‌راندنی‌ ئیش وكاره‌كانیان جێبه‌جێ‌ی‌ ده‌كه‌ن . داواكاری‌ یه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌سه‌ر جه‌م به‌شه‌كانیانه‌وه‌ داواكاری‌ ره‌وان و ده‌چێته‌ خانه‌ی‌ مافه‌وه‌و پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدا ره‌كان سه‌رجه‌م مافه‌ كانیان وه‌كو خۆی‌ یاخوود هیچ نه‌بێت وه‌كو هاوپیشه‌كانی‌ خۆیان (پزیشكان) له‌ كه‌رتی‌ ته‌ندرووستی‌ دا جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ن . له‌ ئێستا دا پاش چه‌ندین ساڵ له‌ خه‌باتی‌ سه‌ندیكایی‌ و رێكخراوه‌یی‌ بۆ به‌ دیهێنانی‌ مافه‌ كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌بواری‌ پیشه‌یی‌ و ئیداری‌ و خزمه‌تگوزاری‌ گشتیدا كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ سنووری‌ گه‌رمیان راشكاوانه‌ كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كان ئاراسته‌ی‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ ده‌كه‌ن به‌ هیوای‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردن . 
علی‌ محمد عبدالله‌ وینه‌گری‌ تیشك و 9 سال خزمه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار : - 
ووتی‌ پیویسته‌ له‌ ئاینده‌دا كاربۆ هاوتا كردنی‌ ده‌رماله‌ی‌ مه‌ترسی‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ هاوشیوه‌ ی‌ پزیشكان بكرێت و خولی‌ جۆراو جۆرو گرنكیدان به‌كاری‌ كارمه‌ندانی‌ به‌شی‌ تیشك و دابین كردنی‌ ئامیرو كه‌ره‌سته‌ی‌ پیویست بۆ سه‌نته‌ری‌ تیشك له‌ كه‌لار بۆ ئه‌وه‌ی‌زیاتر خزمه‌ت به‌هاوولاتیانی‌ سنووره‌ كه‌ بكریت. له‌گه‌ل په‌یره‌و كردنی‌ یاسای‌ پاداشت و سزا بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ دلسۆزن پاداشت بكرین وئه‌وانه‌شی‌ كه‌م ته‌رخه‌من سزا بدرین .
 یاسین كریم عبدالرحمن 15 سال خزمه‌تی‌ هه‌یه‌ به‌ پیشه‌ی‌ ده‌رمانساز له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار:
 داواكارم به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ هاوتا بكرێت وه‌كو هاوپیشه‌كانیان له‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ و بواری‌ خوێندن بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ فه‌راهه‌م بكریت به‌ كردنه‌وه‌ی‌ كۆلیژی‌ ته‌كنیكی‌ یان په‌رستاری‌ و بار بره‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ زه‌ماله‌ی‌ خوێندن بیان گرێته‌وه‌و ئاستی‌ زانستی‌ یان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ . وه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ كانی‌ تر رێز ی‌ زۆر له‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ بگرن له‌كاتی‌ سه‌ردانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ وناوه‌نده‌كانی‌ ته‌ندرووستی‌ و هه‌ندێك جار تووشی‌ كێشه‌ ده‌بین و ده‌بێت به‌ یاسا مافی‌ كارمه‌ند پارێزراو بێت . 

كه‌وسه‌ر جمعه‌ محمد به‌ پیشه‌ی‌ په‌رستاری‌ په‌یمانگا 8 ساڵ خزمه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌هید شێره‌ی‌ نه‌قیب ( ژنان ومناڵبون ) له‌ كه‌لار ووتی:‌ 
من وه‌كو په‌رستارێك جگه‌ له‌ داواكارییه‌ گشتی‌ یه‌كانی‌ هاوپیشه‌كانم له‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ چه‌ندین داواكاری‌ ترمان هه‌یه‌ وه‌كو خه‌رج كردنی‌ ده‌رماڵه‌كانی‌ پیشه‌یی‌ و ترسناكی‌ له‌كاتی‌ مۆڵه‌تی‌ دایكایه‌تیدا له‌گه‌ڵ مووچه‌ی‌ بنه‌ره‌تی‌ دا و سه‌باره‌ت به‌لایه‌نی‌ ئیداری‌ و سه‌رۆك به‌شی‌ پێویسته‌ په‌رستاران بكرێن به‌ لێپرسراوی‌ به‌ش و ده‌رماڵه‌ی‌ پایه‌ یان بۆ خه‌رج بكرێت و خوولی‌ تایبه‌ت بۆ به‌هێزكردنی‌ ئاستی‌ په‌رستاران ئه‌نجام بدرێت .
 هه‌لكورد محمد محمد امین پیشه‌ی‌ په‌رستاری‌ په‌یمانگا 11 ساڵ خزمه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌ به‌شی‌ كرده‌ پزیشكی‌ یه‌كان له‌به‌رێوه‌ به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندرووستی‌ گه‌رمیان . 
ئه‌وه‌ی‌ به‌لای‌ هه‌لگورده‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌و وه‌كو كارمه‌ندێكی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ به‌شی‌ فریاكه‌وتنی‌ خێرا له‌ كه‌لار چه‌ندین داواكری‌ و پێشنیاریان هه‌یه‌ كه‌ گرنگترینیان بریتی‌ یه‌له: 1- زیاد كردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ مه‌ترسی‌ 2- دابین كردنی‌ شوێنی‌ نیشته‌ جێ‌ بوون 3- كردنه‌وه‌ی‌ خوولی‌ به‌هێزكردن له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ وولات 4- دابین كردنی‌ پزیشكی‌ پسپۆر بۆ سنوری‌ گه‌رمیان 5- دابین كردنی‌ ئۆتۆمبیلی‌ فریاكه‌وتن – ئه‌مبیولانس 

سیروان محمد پیشه‌ی‌ په‌رستاری‌ په‌یمانگا 12 ساڵ خزمه‌تی‌ هه‌یه ووتی: 
ئێمه‌ وه‌كو كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ جگه‌ له‌ داواكاری‌ ده‌رماڵه‌و خوولی‌ به‌هێزكردن له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وو‌ڵات پێویسته‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌سه‌ر ئامێره‌ پزیشكی‌ یه‌ پێشكه‌وتووه‌كان رابهێنین به‌جۆرێك سوودی‌ هه‌بێت و هاوو‌ڵاتیان بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ گه‌رمیان یان ده‌ره‌وه‌ی‌ وو‌ڵات نه‌كه‌ن . 
كاروان محمد مولود به‌ پیشه‌ی‌ وێنه‌گری‌ تیشك: لێپرسراوی‌ سه‌نته‌ری‌ گورچیله‌ی‌ ده‌ست كرد له‌ كه‌لار 9 ساڵ خزمه‌تی‌ هه‌یه‌ ووتی‌:
 داواكارییه‌كانی‌ ئێمه‌ دیارن به‌‌ڵام له‌ هه‌مووی‌ گرنگتر دابین كردنی‌ (حسانه‌) بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ كاتی‌ كێشه‌و گرفت دا وه‌ كردنه‌وه‌ی‌ خوولی‌ جۆراوجۆری‌ هۆشیاری‌ و پیشه‌یی‌ جۆراو جۆر بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ بواری‌ پیشه‌یی‌ خۆیدا و له‌ رووی‌ كارگێرییه‌ وه‌ وه‌ دابین كردنی‌ ده‌رماله‌ی‌ تایبه‌ت بۆ به‌شی‌ تیشك .
 فایق محمود ده‌رویش پیشه‌ی‌ یاریده‌ده‌ری‌ پزیشك 23 ساڵ خزمه‌تی‌ هه‌یه‌
سه‌باره‌ت به‌ داواكاری‌ یه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ رووی‌ ده‌رماله‌و خوێندن و كردنه‌وه‌ی‌ خوول و چه‌ندین داواكاری‌ تره‌وه‌ ئه‌و پێ‌ی‌ وابوو پیویسته‌ له‌وه‌ زیاتر دوانه‌كه‌وێت و حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌راستی‌ ئه‌و مافانه‌ بۆ كا رمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ دابین بكه‌ن . به‌ گشتی‌ ئه‌مرۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ چاوه‌روانی‌ ئه‌وه‌ دان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و داواكاری‌ و مافانه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرن و له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ خۆیانی‌ دابنین و كاری‌ جدی‌ بۆ بكه‌ن و چیتر له‌وه‌ زیاتر دوا نه‌كه‌وێت .چونكه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ پێشوو دراوون به‌شی‌ كه‌می‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كراوون كه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ یه‌ هیوادارین لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م جاره‌ به‌راستی‌ داواكارییه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرستی‌ جێبه‌جێ‌ بكرێن .
 ل. نووسینگه‌ی‌ كه‌لار
ژماره‌ی بینین:
1508
به‌روار:
18/06/2012
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
1 بۆ 13 له‌ کۆی 13