سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ نیوان دوینێ‌ و ئه‌مرۆ دا
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید


سه‌ندیكاو ریكخراوه‌كان وهاوشێوه‌كانیان هه‌ر یه‌كه‌و به‌پێ‌ ی‌ جۆری‌ پیشه‌و ژماره‌ی‌ ئه‌ندام و كاروچالاكی‌ یه‌كانیان ناوووناوبانگییان هه‌یه‌ و له‌ مێژووی‌ درووست بوونیانه‌وه‌ ئه‌و سه‌ندیكاو رێكخراوانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌یه‌ك له‌رێگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بێت یان گۆرانكاری‌ تری‌ جۆراو جۆر درێژه‌ به‌كاروانی‌ خه‌باتی‌ پیشه‌یی‌ خۆیان ده‌ده‌ن و له‌رێگه‌ی‌ په‌یره‌وو به‌رنامه‌ی‌  دیاریكراوی‌ خۆیانه‌وه‌ ئیش وكاری‌ خۆیان و توێژه‌كه‌یان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن .
سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ندیكایانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌ پێدراوه‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ ده‌كات  به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ له‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دا  و ئامانجی‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نییانه‌ی‌ سه‌رده‌میییانه‌ داكۆكی‌ له‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ بكات و له‌كاتی‌ كیشه‌و گرفته‌كاندا به‌ ده‌نگی‌ یانه‌ وه‌ بچێت وه‌هه‌روه‌ها به‌ پێ‌ ی‌ پێداویستی‌ یه‌كانی‌ سه‌رده‌م و قۆناغه‌كان ده‌بێت بریارو چاره‌سه‌ری‌ گرنگ بدات چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ سه‌ره‌كی‌ یه‌ بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی‌ هه‌ر سه‌ندیكاو رێكخراوێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ خۆ گونجاندنه‌ له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كانی‌ سه‌رده‌م و دانانی‌ به‌رنامه‌و پلانی‌ تۆكمه‌ یه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ شێوازی‌ كاری‌ رێكخراوه‌ له‌ كاری‌ پیشه‌یی‌ و ئیداری‌  دا .

رێكخستنه‌وه‌ی‌ ماڵی‌ سه‌ندیكا ( یه‌ككرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو سه‌ندیكا )
له‌ماوه‌ی‌  سالاَنی‌ دووئیداره‌ییدا  ( سلێمانی‌ و هه‌ولێر ) كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ سنووری‌ ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ سنووری‌ هه‌ردو ئیداره‌ كه‌دا  به‌ دوو شێوازی‌ جیاواز  كاری‌ رێكخراوه‌یی‌ یان به‌رێوه‌ ده‌برد ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان به‌ یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌ لاوازه‌كانی‌ كاری‌ رێكخراوه‌یی‌ داده‌نرێت كه‌ له‌ هه‌رێمێكی‌ 3 پارێزگایی‌ دا دوو سه‌ندیكای‌ تایبه‌ت به‌ كاری‌ پیشه‌یی‌ كارمه‌ندانی‌  ته‌ندرووستی‌  هه‌بێت چونكه‌ پێت خۆش بێت یان نا ئه‌ دوو ده‌سته‌یه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كاری‌ رێكخراوه‌یی‌ ده‌كه‌ن  به‌ په‌یره‌وو به‌رنامه‌و پلانی‌ جیاوازه‌ وه‌ كاریان كردووه‌ .
پاش پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراق له‌ ساڵی‌ 2003 و ئه‌و گۆرانكارییه‌ ئابری‌ و سیاسی و زانستی‌ یه‌ی‌ كوردستانی‌ گرته‌وه‌ و دواتر له‌ رووی‌ كاری‌ حكومی‌ و په‌رله‌مانی‌ یه‌وه‌ هه‌ردوو ئیداره‌ی‌ ( سلێمانی‌ و هه‌ ولێر ) له‌ پرۆسه‌یه‌ك دا یه‌ككیان گرته‌وه‌و حكومه‌تێكی‌ یه‌كگرتووی‌ بنكه‌ فراوان درووست بوو پاش ماوه‌یه‌ ك كاركردنی‌ نێوان هه‌ردوو سه‌ندیكا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ توافقی‌ له‌ ساڵی‌ ( 2009  ) ئه‌وه‌ بوو حكومه‌تی‌ بریاریدا كه‌ ده‌بێت هه‌مو دوو سه‌ندیكایه‌كی‌ هاوشێوه‌ ی‌ یه‌كتری‌ بریاری‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌  ته‌واو بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هاوكاری یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و پاش پرۆسه‌ی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو سه‌ندیكای‌ ( كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ – سلێمانی‌ ) و ( سه‌ندیكای‌ پیشه‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌كان – هه‌ولێر )  ده‌سته‌ی‌ بالاَ به‌راویژ كردن له‌ گه‌ڵ لق و نووسینگه‌كانی‌ سه‌ندیكا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاو قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ كوردستان بریاریدا له‌ كوتایی ساڵی‌ 2011   هه‌ڵبژاردنی‌ ناوچه‌یی‌ بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ ئه‌ندام له‌ سه‌ندیكا ئه‌نجام بدرێت و پاش ئه‌وه‌ی‌ كۆنفرانسی‌ ناوچه‌یی‌ ئه‌نجام درا ئه‌وه‌بوو نوێنه‌رانی‌ سه‌ندیكا به‌ هه‌ڵبژاردن له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ سه‌ندیكا وه‌ دیاریكران بۆ به‌شداریكردن له‌ دووه‌مین كۆنگره‌ی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ . له‌ به‌رواری‌ 11و12-1-2012 له‌ شاری‌ هه‌ولێرو به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ هه‌ڵبژێردراو بۆ كۆنگره‌ له‌ماوه‌ی‌ دوورۆژدا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌  په‌یره‌و پرۆگرامێكی‌ نوێ‌ و به‌ ستافێكی‌ هه‌ڵبژیردراوی‌ یه‌كگرتووه‌وه‌ كۆتایی‌ به‌كاره‌كانی‌ هێناو ئه‌مجاره‌ش كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ بوون به‌ خاوه‌نی‌ سه‌ندیكایه‌كی‌ یه‌كگرتووی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان  ئه‌گه‌ر چی‌ چه‌ند لیستێكی‌ به‌شداربووی‌ لاه‌ینه‌كانی‌ تر له‌ یه‌كه‌م رۆژوو دووه‌م رۆژی‌ كۆنگره‌دا بایكۆتی‌ كۆنگره‌ یان كرد .
ستافی‌ نوێ‌ و نه‌خشه‌ رێگای‌ نوێ‌
پاش هه‌ڵبژاردنی‌ ستافی‌ نوێ‌ ی‌ سه‌ندیكا ی‌ یه‌كگرتوو له‌یه‌كه‌م كاریان دا ستافی‌ نوێ‌ به‌ به‌رنامه‌ و پلانێكی‌ شه‌ش مانگی‌ و به‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ عێراق ه‌وه‌ ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرد و چه‌ند دا واكارییه‌كی‌ هه‌نووكه‌یی‌ و درێژ خایه‌ن یان ئاراسته‌ی‌  حكومه‌تی‌ هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیجداره‌كان كرد و داوایان كرد له‌ماوه‌ی‌ دیاریكراودا كه‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش مانگ ده‌بێت به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه‌ بێن چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ داواكراوه‌ مافێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌ و ده‌بووایه‌ چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا ئه‌ وداواكارییانه‌ ( هاوتاكردنی‌ ده‌رماڵه‌و كردنه‌وه‌ی‌ كۆلێژو كردنه‌وه‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ و شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ بوون و خوولی‌ پیشه‌یی‌ و راهێنان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وولات بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ و .......هتد ) جێ‌ به‌ جێ‌ بكرایه‌ . پاش تێپه‌ربوونی‌ چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر نه‌خشه‌ رێگای‌ سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی‌ داخوازییه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و به‌تایبه‌تی‌ له‌ یادی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ په‌رستارا ن دا له‌ 12-5-2012  به‌ چه‌ند رۆژێك سه‌ندیكا بریاریدا ئه‌گه‌ر بێت و داخوازییه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ نه‌كرێت ئه‌وا مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داخوازییانه‌دا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا ره‌زامه‌ندی‌ پیشان دا به‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی‌ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی‌ سه‌ندیكا و له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ چاوه‌روانی‌ ئه‌وه‌دا ئه‌و  مافه‌ ره‌اییانه‌یان له‌لاه‌ین حكومه‌ته‌وه‌ بۆ دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناعه‌داله‌تی‌ یه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ پێشوودا هه‌بووه‌ نه‌مێنێت .

رێكخستنه‌وه‌ی‌ ماڵی‌ ناوخۆیی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ و چاره‌سه‌ره‌كانی‌

یه‌كێك له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ هه‌ر حزب ورێكخراوێك بوونی‌ كێشه‌و گرفتی‌ ناوخۆییه‌ له‌ ناو ئه‌و حزب و رێكخراوانه‌ . سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستیش كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ زیاتر له‌ 20  هه‌زار كارمه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ ده‌كات له‌ماوه‌ی‌ سالاَنی‌ پێشوودا سه‌ندیكا به‌چه‌ند قۆناغێكی‌ تایبه‌ت دا تێپه‌ربووه‌  و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئیشی‌ باشی‌ كردووه‌ كه‌م و كورتی‌ هه‌بووه‌ به‌لام له‌ دووه‌مین كۆنگره‌ی‌ خۆیدا كه‌ له‌ سالًی‌ 2012 ئه‌نجا م درا چه‌ند لیستێك له‌ دوواین ساته‌كانی‌ كۆنگره‌دا بایكۆتی‌ یان كرد و له‌گه‌لً ئه‌وه‌ش دا كۆنگره‌ له‌ماه‌ی‌ دوورۆژ دا په‌یره‌و پرۆگرامی‌ نوێ‌ ی‌ داناو پاش ته‌واو بوونی‌ كۆنگره‌ له‌ ئێستادا سه‌ندیكا له‌ ئاماده‌كاری‌ ته‌واو دایه‌ بۆرێكخستنه‌وه‌ی‌ ماڵی‌ ناوخۆیی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌رووی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌ندام به‌ شێوه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌و چاره‌سه‌ر كردنی‌ كێشه‌و گرفتی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ ناوه‌نده‌ كانی‌ ته‌ندرووستی‌ دا له‌ وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌ به‌رایه‌تی‌ یه‌ گشتی‌ یه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری‌ پیشه‌یی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ پاش ده‌وامی‌ ره‌سمی‌ ( كردنه‌وه‌ی‌ نۆرینگه‌و تاقیگه‌و ............... هتد ) بۆ درێژه‌دان به‌كاری‌ پیشه‌یی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌ پێ‌ ی‌ یاساو رێنماییه‌ یه‌كانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ . 

دوا سه‌رنج
پاش ئه‌نجام دانی‌ كۆنگره‌ی‌ دووه‌م له‌ ئێستا دا سه‌ندیكاو ستافی‌ نوێ‌ له‌ تاقیكردنه‌ه‌یه‌كی‌ مێژوییدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن ئه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ پێشنیاری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌ له‌ ( زاخۆوه‌ تا خانقین ) به‌ شێوه‌ی‌ پرۆژه‌ ی‌ رێكخراوو كۆیبكه‌نه‌وه‌و ئاراسته‌ی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ بكه‌ن و به‌دواداچونی‌ بۆ بكه‌ن . وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ پێویسته‌ له‌سه‌رسه‌ندیكا كاری‌ جدی‌ له‌سه‌ر بكات  فشار خستنه‌ سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی‌ داواكارییه‌كان و دانانی‌ نه‌خشه‌و پلانی‌ نوێ‌ و به‌رنامه‌ رێژی‌ بۆ ئاینده‌یه‌كی‌ باشتر بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ .

[email protected]

 

 

ژماره‌ی بینین:
1757
به‌روار:
28/06/2012
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
1 بۆ 13 له‌ کۆی 13