بو ئه‌وانه‌ی‌ به‌لایانه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ ؟ مافه‌كانمان به‌ خۆشی‌ پێ‌ ده‌ده‌ن یان به‌ مانگرتن ؟
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید



له‌سه‌روو به‌ندی‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مانگرتن و پێش ئه‌م مانگرتنه‌ قسه‌ و باسی‌ زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرا ئایا؟ سه‌ندیكا ئه‌یه‌وێت چی‌ بكات مانگرتن  یاخوود خۆ خه‌ریك كردن و كات كوشتن ؟ له‌گه‌ل نزیككبوونه‌وه‌ی‌ دوائاماده‌كارییه‌كانی‌  مانگرتن و وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ و خواسته‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ( 9 خاڵه‌ پێسشنیار كراوه‌ كه‌ ) له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ تره‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و كات سه‌ندیكا دوا بریاری‌ خۆی‌ داو رۆژو كات و ساتی‌ مانگرتنی‌ دیاریكردو به‌ رێپێوان ویاداشتی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ مانگرتن سه‌ره‌تا  و له‌ ئاماده‌كاری‌ یه‌كه‌م دا به‌  تایبه‌تی‌ ( ستافی‌ ده‌سته‌ی‌  بالاَو لقه‌كان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران 9-7-2012) له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ و یاداشتی‌ داواكارییه‌كان پێش كه‌ش كرد . به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا تا ئێواره‌ی‌ هه‌مان رۆژ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ ته‌ندرووستی‌ هیچ وه‌لاَمێكی‌ ئیجابی‌ داواكارییه‌كانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ یان نه‌دایه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌ندیكا به‌پێ‌ ی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ خوَی‌ رۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 10-7-2012 ی‌ وه‌كو یه‌كه‌م رۆژی‌ مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ كوردستان پێكه‌وه‌ به‌شداری‌ ئه‌و مانگرتنه‌ ده‌كه‌ن . له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ مانگرتنه‌وه‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ناوه‌نده‌كانی‌ ته‌ندرووستی‌ دا زۆر ئیجابی‌ بوو به‌ جۆرێك هه‌موو كارمه‌ندێك هه‌ستی‌ به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ ئه‌وه‌ مافێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌موومانه‌و ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه‌ ئیشی‌ بۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ستی‌ بێنین .
له‌ سه‌رووبه‌ندی‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مانگرتن  له‌ رۆژانی‌ مانگرتندا زۆر پرسیارو بابه‌ت قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كرا له‌كات و  ساتی‌ مانگرتنیش شتی‌ تری‌ هاته‌ سه‌ر كه‌ به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به‌ بارودوخی‌ كاری‌ رێكخراوه‌یی‌ هه‌بوو وه‌ به‌شه‌كه‌ی‌ تریان په‌یوه‌ندی‌ به‌ و به‌ڵێنانه‌ هه‌بوو كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن به‌رپه‌رسانی‌ بالاَی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌ سه‌ندیكا درابوون و له‌ ساته‌ وه‌ختی‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مانگرتن هه‌موو به‌لێنه‌كان بوون به‌ هیچ و گه‌راینه‌وه‌ بۆ خاڵی‌ سه‌ره‌تا .
وه‌كو ئاشكرا پێكهاته‌ی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ سه‌ندیكا له‌ لیستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ و لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ پێكهاتبوو هه‌ر پێش وه‌خت لیسته‌ كانی‌ ئۆپۆزسیۆن ( ئه‌وانه‌ی‌ له‌كۆنگره‌ به‌شدارییان نه‌كرد ) له‌ رۆژانی‌ پێش مانگرتن و كاتی‌ مانگرتنیش دا به‌ تیبینی‌ یه‌وه‌ شته‌كانیان وه‌ر ده‌گرت یان به‌شدارییان ده‌كرد و كه‌م تا زۆر  بروایان به‌ شێوازی‌ ئاراسته‌ كردنی‌ داواكارییه‌كان و به‌لێنه‌كان نه‌بوو وه‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵپه‌ساردنی‌ مانگرتنیش له‌ به‌رواری‌ 12-7-2012 له‌ لایه‌ن سه‌ندیكاوه‌ ئه‌وان ( لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان ) به‌به‌یننامه‌و روونكردنه‌وه‌ رای‌ خوۆیان ئاراسته‌ی‌  كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ كرد و به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌ كان ئه‌و شێوازه‌ی‌ مانگرتن و هه‌ڵپه‌ساردنیان به‌ سیناریۆ و شتی‌ لاواز وه‌سف ده‌كرد .
به‌شێكی‌ تری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ یان تایبه‌ت تر بڵیین لایه‌نگری‌ لیستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ و سه‌ربه‌خۆ بوون پێیان وابوو ئه‌م جۆره‌ مانگرتن و داواكارییانه‌ ده‌بێت تا ئه‌نجامه‌كان ته‌واو روون نه‌بێته‌وه‌ ( دوای‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ) بریاری‌ پێش وه‌خت نه‌درێت  به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌ه‌ی‌ رۆژی‌ هه‌ڵپه‌ساردنی‌ مانگرتن كه‌وته‌ (كوَتا رۆژی‌ هه‌فته‌و هه‌ینی‌ ) و به‌ گشتی‌ رۆژی‌ پشووی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ بوو به‌لاَم دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ نوێ‌ ی‌ ده‌ام كردن باس باسی‌ مانگرتن و هۆكاری‌ هه‌ڵپه‌رساردن و ناروونی‌ ده‌سكه‌وته‌كان و ماندووبونی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ بوو  به‌و گه‌رمای‌ هاوینه‌ و بێ‌ ئه‌نجامی‌ له‌ مانگرتنه‌ 3 رۆژییه‌كه‌یان .
پێش مانگرتن هه‌موولایه‌ك پێمان باش بوو داواكارییه‌كان به‌ خۆشی‌ بكرێت به‌لام دوواتر مانگرتن ئه‌نجام دراو به‌ مانگرتنیش نه‌كرا ئێستا قۆناغی‌ دووه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ لای‌ سه‌ندیكاو  حكومه‌ته‌ بۆ سه‌لماندنی‌ راستی‌ به‌ڵینه‌كات چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشتر باس كرا تا ئه‌مرۆ نه‌بووه‌ به‌ امری‌ واقع و خاڵه‌ سه‌ره‌كی‌ یه‌كان ( هاوتا كردنی‌ ده‌رماڵه‌   به‌رێوه‌ به‌رایه‌تی‌ تایبه‌ت به‌كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌وه‌زاره‌ت و كۆلێژ و خولی‌ زانستی‌ و و شوێنی‌ نیشته‌ جێ‌ بوون و .........هتد ) هه‌مووی‌  وه‌كوو خۆیه‌تی‌ یان قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ بریوه‌ ( له‌هه‌ندێ‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ) دا و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ ( به‌ ئۆپۆزسیۆن و كوردستانی‌ ) له‌ چاوه‌روانی‌ دواین وه‌لامی‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكان بۆ به‌ ده‌ست هێنانی‌ مافه‌كانیان .
ئه‌م مانگرتنه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ سه‌ندیكا ئه‌گه‌ر چی‌ تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانی‌ روون نی‌ یه‌ به‌لاَم به‌ رۆیشتنی‌ كات  لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانی‌ تری‌ ده‌ر ده‌كه‌وێت چی‌ ناوخۆیی‌ بێت ( هه‌یكه‌لی‌ رێكخراوه‌یی‌ ) یاخود ده‌ره‌كی‌ بێت ( به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ تری‌ كاری‌ ریكخراوه‌یی‌ )   و له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ت دا ئه‌بێت سه‌ندیكا خۆی‌ بۆ ئاماده‌بكات چونكه‌ له‌م مانگرتنه‌ دا ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ نیگه‌ران كرد حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی‌ پێشووی‌ خۆی‌ نه‌برده‌ سه‌روو له‌ هه‌مووشی‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌ بوو به‌شێكی‌ زۆری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ ( هاوپیشه‌كانمان ) له‌  سنووری‌ پارێزگای‌ ( دهۆك ) مانگرتن یان ئه‌نجام نه‌دا كه‌ ئه‌م حاله‌ته‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوورمانه‌و ده‌كرێت هه‌ڵوێسته‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێت  و بپرسین ئایا بۆ به‌شدار نه‌بوون ؟
به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ ( وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی ) ش ئه‌لێین داواكارین له‌ به‌رێزتان ماف و داواكارییه‌كانمان به‌خۆشی‌  پێبده‌ن چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ خۆشی‌ ئه‌و مافه‌ مان پێ‌ نه‌درێت ئه‌وا مانگرتن ده‌بێته‌ درووشمی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ ئاینده‌ی‌ نزیكی‌ دوور و ئه‌و كات هه‌موومان له‌ م باروودۆخه‌ی‌ خراپی‌ سیسته‌م و پڕ له‌ كێشه‌دا ده‌خوولیێنه‌وه‌ ؟
جا حكومه‌ت  چاوه‌روانین به‌ڵێنی‌ خۆت ببه‌ سه‌رو دڵی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستیش له‌خۆت مه‌ره‌نجێنه‌ ؟

 
ژماره‌ی بینین:
1829
به‌روار:
09/08/2012
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
1 بۆ 13 له‌ کۆی 13