كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌ركێكی زۆر و مافێكی كه‌م
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید

كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی توێژێكی گرنگی ناوه‌ندی ته‌ندرووستی پێك دێنن و له‌رووی ژماره و گرنگی پیشه‌و زۆری پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری یه‌وه له پله‌ی سه‌رووی پێكهاته‌كانی ناوه‌ندی ته‌ندرووستی یه‌و له رێگه‌ی ئه‌م توێژه گرنگه‌وه ته‌ندرووستی كوردستان زۆرترین كار‌و خزمه‌تگوزاری جۆراجۆری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان كردووه .
پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی یه‌وه بۆ هاوڵاتیانی ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به واقعی ده‌بینرێت له‌به‌رامبه‌رئه‌و خزمه‌ته زۆره جێگه‌ی پرسیار‌و گله‌یی زۆرینه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی یه .
ره‌خنه‌و گله‌یی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له‌ماوه‌ی سالاَنی پاش راپه‌رین جۆرێك بوو وه پاش ئه‌و گۆرانكارییه ئابورییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه جۆرێكی تره‌و رۆژانه له كۆر‌و كۆبونه‌وه كان دا كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاری واقعی و سه‌رده‌مییانه ئاراسته‌ی سه‌ندیكاكه‌یان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تاوه‌كو كه‌ی په‌رله‌مان ( لیژنه‌ی ته‌ندروستی ) و حكومه‌ت (وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی) به یه‌كجاری بیر له ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری ریشه‌یی ناكه‌نه‌وه له چاكسازی له ناو ناوه‌ندی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان دا كه به ئه‌نجام دانی ئه‌و چاكسازییانه ته‌ندرووستی كوردستان له رووی ئیداری و پیشه‌یی و خزمه‌تگوزاری و زانستی و بواره‌كانی تره‌وه ده‌چێته قۆناغێكی باشتر‌و له‌یه‌ككاتدا چه‌نده هاووڵاتیان سوود له یاسا‌و بریاری باش وه‌رده‌گرن حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌توانێت له‌رێگه‌ی دانانی نه‌خشه‌و پلانی وورده‌وه كار بو ئاینده ی ته‌ندرووستی تاك و خێزان بكات له‌م هه‌رێمه دا .
به گشتی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا به چه‌ندین شێواز خزمه‌ت به هاووڵاتیان كراوه به درووست كردنی بنكه‌و مه‌ڵبه‌ندو نه‌خۆشخانه‌و دابین كردنی ئامێری پزیشكی و ده‌رمان و پێداویستی تر و به پێشكه‌ش كردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه تا راده‌یه‌ك هاووڵاتییان سودمه‌ند بوون له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌كرێت لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ناوه‌ندی ته‌ندرووستی به به‌رنامه‌و پلانی نوێ ی سه‌رده‌مییانه‌وه كار بۆ باشتر كردنی سیسته‌می ته‌ندرووستی پێگه‌یاندنی ستافی ته‌ندرووستی بكه‌ن به سه‌رجه‌م توێژه‌كانییه‌وه .
ئه‌وه‌ی له ئه‌مرۆ دا كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی چاوه‌روانی ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگه كه به ئه‌نجام دانی ئه‌و لایه‌نه گرنگانه ناوه‌ندی ته‌ندرووستی ده‌توانێت خزمه‌تی زیاتر و پرۆژه‌ی زیاتر به هاووڵاتیان بكات گرنگترینییان بریتییه له :
1-به هێز كردنی ئاستی توانای زانستی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به كردنه‌وه‌ی خوولی به هێزكردنی توانای كارمه‌ندی ته‌ندرووستی له‌لایه‌ن پسپۆرانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی و پێدانی پله به‌ندی له رووی ئاست و توانای كارمه‌ندی تهنردووستی یه‌وه له بواره جۆراوجۆره‌كان دا كه ئه‌مرۆ ناوه‌ندی ته‌ندرووستی پێویستی پێیه‌تی.
2-كردنه‌وه‌ی كۆلێژی تایبه‌ت به به‌شه جیاوازه‌كان بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به مه‌به‌ستی به رزكردنهوهی ئاستی زانستی و بروانامه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی كه تاوه‌كو ئه‌مرۆ نه‌توانراوه وه‌كو پێویست ئه‌و لایه‌نه پێشخرێت به تایبه‌تی بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و پێویسته به زووترین كات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێژی سه‌ربه‌خۆ بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی یان كردنه‌وه‌ی كۆلێژ له ناو سه‌رجه‌م زانكۆ كانی كوردستان چونكه كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به پێ ی ئاست و ژماره‌و توانای زانستی یان ده‌توانن له رێگه‌ی به ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی به‌رزتره‌وه په‌ره به زانستی نوێ ی پزیشكی بده‌ن شان به شانی پزیشكان ناوه‌ندی ته‌ندرووستی به هێزتر بكه‌ن .
3-له‌رووی سیسته‌می ته‌ندرووستی به گشتی و كارگێری ته‌ندرووستی باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لایه‌نی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی پسپۆری وه‌ربگرن له‌و بواره ئه‌گه‌ر نا ئه‌و لایه‌نه تایبه‌ت بكرێت به كه‌سانی شاره‌وای بواری كارگێری ته‌ندرووستی و كارگێری گشتی چونكه هه‌ردوو توێژی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له رێگه‌ی بواره‌كه‌ی خویانه‌وه خزمه‌ت بكه‌ن باشتره تاوه‌كو لایه‌نێكی تری لاوه‌كی تارادههیك دوور له پسپۆری خۆیان.
4-باشتر كردنی ئاستی ئابوری كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له رووی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی و ترسناكی‌و ئێشكگری كه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌و لایه‌نانه له‌گه‌ڵ پزیشكان و ئه‌مه‌ش جۆرێك له نیگه‌رانی لای زۆرینه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی درووست كردووه‌و پێویسته ئه‌و لایه‌نه به‌جۆرێك رێكبخرێته‌وه جیاوازی نێوان كارمه‌ندی ته‌ندرووستی و پزیشكان له‌رووی ده‌رماڵه‌ی ترسناكی و ئێشكگری یه‌وه وه‌كو یه‌ك بن چونكه هه‌ردوو لا وه‌كو یه‌ك خزمه‌تی ده‌كه‌ن به هاووڵاتیان.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌خنه‌و گله‌ییانه پێویسته سه‌ندیكاش ئه‌مرۆ زووتر له هه‌موو كات به‌رنامه‌و پلانی خێرا دابنێت و به دواداچوونی جدی بكات بۆ داواكاری‌و ره‌خنه‌و گله‌ییه‌كانی كارمه ندانی ته‌ندرووستی چونكه به تێپه‌ربوونی كات هه‌له‌كان له‌ده‌ست ده‌چن و ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ندیش كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و ئه وكات ده‌بێت كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به‌رده‌وامی له ده‌وامی زۆر و خزمه‌تی زۆر به‌رده‌وام بێت به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه له پێدانی مافه‌كاندا كه‌مترین وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
[email protected]
ژماره‌ی بینین:
1279
بهروار:
22/01/2014