له‌باره‌ی‌ ماف و خزمه‌ته‌وه‌ بریار و رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ تا چه‌ند له‌ خزمه‌ت كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستییه‌
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
دانانی‌ هه‌ر سیسته‌مێك له‌ جیهان دا بۆ چاككردنی‌ بارودۆخی‌ ژیانی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ و چین و توێژه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و سیسته‌مه‌وه‌ كاربكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر كاركردنیشدا مافی‌ خۆیان به‌ عه‌داله‌ت وه‌ربگرن. مێژووی‌ درووست بوونی‌ سیسته‌می‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ عێراق دا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كۆتایی‌ شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای‌ حه‌فتاكان و له‌ ساته‌ وه‌ختی‌ دانانی‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ ژماره‌ی‌ پزیشكان له‌ عێراق دا زۆربووه‌ و ژماره‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستیش نه‌زانراوه‌ ؟ چونكه‌ له‌ ساته‌ وه‌ختی‌ دانانی‌ هه‌ر سیسته‌مێك كه‌م و زۆری‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و چین و توێژه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ ده‌بێت بۆ دانانی‌ شێوازی‌ به‌رنامه‌و كاری‌ ئه‌و چین و توێژه‌و پێدانی‌ مافه‌ كانییان. ئه‌گه‌ر له‌ ساته‌ وه‌ختی‌ دانانی‌ سیسته‌می‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ عێراق دا به‌هۆی‌ كه‌می‌ ژماره‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌وه‌ جۆرێك له‌ زوڵم و ناعه‌داله‌تی‌ له‌ماف و ئیمتیازات كراوه‌ ئه‌كرێ‌ بڵێین ئه‌وه‌ سه‌رده‌مێكی‌ تا راده‌یه‌ك كۆن و له‌ ساته‌ وه‌ختێكی‌ وابووه‌ كه‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ رووی‌ كه‌می‌ ژماره‌و نه‌بوونی‌ سه‌ندیكاوه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ و بووه‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كان له‌ وساته‌وه‌ تا ساڵانی‌ پێشوو. كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌شێكی‌ خزمه‌تگوزارو زیندووی‌ ناو ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستین و له‌ گه‌ڵ درووست بوونی‌ په‌یمانگا جۆراوجۆره‌كانی‌ پزیشكی‌ و به‌شه‌ پزیشكی‌ یه‌كانی‌ زانكۆكان و قۆتابخانه‌كانی‌ په‌رستاری‌ ئه‌م توێژه‌ گرنگه‌ هاتنه‌ مه‌یدان و خزمه‌تێكی‌ گرنگییان به‌ مێژووی‌ كوردستان كردوو توانییان له‌ رێگه‌ی‌ شه‌ونخوونی‌ و چاره‌سه‌ر كردنه‌وه‌ ئارامی‌ و خۆشبه‌ختی‌ بۆ كه‌سانی‌ نه‌خۆش و ناته‌ندرووستی‌ جه‌سته‌یی بگه‌رێننه‌وه‌ و جارێكی‌ تر ژیان و خۆشی‌ بۆ تاك و خێزانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كورده‌واری‌ بگه‌رێننه‌وه‌ و بزه‌و خۆشی‌ بخه‌نه‌ لێوی‌ هاووڵاتییانه‌وه‌. ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ رابردووی‌ پاش راپه‌رین له‌ بریارو رێنمایی‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ رێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌وه‌ ده‌رچووه‌ به‌شی‌ زۆری‌ بریتی‌ یه‌ له‌ رازی‌ كردن و جۆرێك له‌ خۆ دزینه‌وه‌ له‌ مافی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ چونكه‌ به‌شی‌ زۆری‌ بریارو رێنماییه‌كان له‌ سوودی‌ چینێكی‌ دیاریی‌ كراوی‌ ناو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌ كه‌ ئه‌ویش (پزیشكان)ه‌ . ده‌ركردنی‌ بریار و رێنماییه‌كان له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ پێشوودا به‌ ئاشكرا ئه‌و جیاوازییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ ده‌ركردنی‌ بریار و رێنماییه‌كاندا به‌ ته‌واوی‌ پشتگیری‌ پزیشكان ده‌كات و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م سوود له‌و بریاره‌ رێنماییانه‌ وه‌رده‌گرن به‌ نمونه‌ (نه‌شته‌رگه‌ری‌ نیمچه‌ تایبه‌ت و ئێشكگری‌) كه‌ له‌ هه‌ردوو بریاره‌كه‌ دا پزیشكان ته‌واو سوود مه‌ند ده‌بن به‌ جۆرێك له‌كاتی‌ راپه‌راندنی‌ ئیش وكاره‌كان دا كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ هۆڵی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و ستافی‌ به‌شی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و به‌شه‌كانی‌ تر ی‌ په‌یوه‌ندیدار زۆرتر ماندوو ده‌بن تاوه‌كو پزیشكان و وه‌ كارمه‌ندانی‌ ئێشكگری‌ به‌شه‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌كان زۆرترین كات ده‌مێننه‌وه‌و زۆرترین كات له‌ خزمه‌تی‌ نه‌خۆشه‌كان دان تاوه‌كو پزیشكان كه‌ چی‌ له‌رووی‌ مادییه‌وه‌ پزیشكان به‌ چه‌ند جار لایه‌نی‌ مادییان زیاتر بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ناعه‌داله‌تی‌ یه‌كی‌ روونی‌ بریارو رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ بۆ رای‌ گشتی‌ ده‌رده‌خات كه‌ جێگه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌. ئێمه‌ وه‌كو كارمه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ جگه‌ له‌ جیاوازی‌ بروانامه‌ له‌كاتی‌ ئیش كردنی‌ رۆژانه‌و ئێشكگری‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ شان به‌ شانی‌ پزیشكان خزمه‌ت ده‌كه‌ین كه‌ چی‌ گه‌یشته‌ باسی‌ ماف و ئیمتیازات پزیشكان له‌ پله‌كانی‌ سه‌رووی‌ سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ درووست كردووه‌و ئه‌م نیگه‌رانییه‌ رۆژ به‌رۆژ روو له‌ زیاد بوونه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ زیاترو ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ ئه‌م بریارانه‌. پزیشكان و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ دوو لایه‌نی‌ ته‌واو كه‌ری‌ ناو ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستین و ده‌بێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاتی‌ ده‌ركردنی‌ بریارو رێنماییه‌كان ره‌چاوی‌ مافه‌كانی‌ هه‌ردوولا بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك ناعه‌داله‌تی‌ تێدانه‌بێت و هه‌ردوولا یه‌ن به‌ پێ‌ ی‌ خزمه‌ت و ئێشكگری‌ و كاركردنی‌ رۆژانه‌ پاداشتی‌ ماددی‌ و ئیداری‌ بكرێن. به‌ هیوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌ زووترین كات به‌ ووردی‌ به‌ دواداچوون بۆ ئه‌و بریارانه‌ بكه‌ن و لێكۆلێنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ بكه‌ن بزانن ئایا تا چه‌ند هه‌ردوولا یه‌ن لێ‌ ی‌ رازین چونكه‌ زۆر جار بێ‌ ئاگایی‌ و نه‌بوونی‌ زانیاری‌ مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ بریارو رێنماییانه‌ شوێنی‌ خۆیان گرتووه‌. له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی‌ مافه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌ پێ‌ ی‌ ئیش وكاره‌كانییان و ماندوبونییان پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و راستی‌ یه‌ بزانن كه‌ ئه‌ركی‌ قورسی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌شی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌و پێدانی‌ مافه‌كانی‌ ئه‌م لایه‌نه‌ گرنگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ هۆكارێكی‌ باش ده‌بێت بۆ باشتر كردنی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندرووستی‌ و كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ جیاوازییه‌كان.
ژماره‌ی بینین:
1241
به‌روار:
09/02/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
1 بۆ 13 له‌ کۆی 13