
خوێندن و به ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی به‌رزو درێژه پێدان به خوێندن بۆ هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا مافێكی ئاسایییهو كارمه‌ندانی ته‌ندرووستیش كه توێژێكی گرنگی ناو كۆمهڵكان مافی خۆیانه ببن به خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رزو له رێگه‌یه‌وه بتوانن له‌ئاسته جیاوازه‌كانی به‌رپرسیارێـتی دا خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن .
له پێش راپه‌رینی به‌هاری ساڵێ 1991 و به‌هۆی زوڵم و زۆری حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی ئه‌و هه‌له‌یان بۆ نه‌ره‌خسا كه درێژه به خوێندن بده‌ن.
پاش راپه‌رینی به‌هاری ساڵێ 1991 و به‌هۆی ئازادبوون له‌ده‌ستی زوڵم زۆری رژێمی به‌عس و ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو چین و توێژه‌كان داوكاری و پێشنیارهكانییان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به خۆیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌رێگه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن .
به‌شێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه ئاره‌زووی خوێندن و درێژه دان به خوێندن یان هه‌بوو تاراده‌یه‌ك هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خساو توانییان له‌رێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان و هاوكارهكانییان له شوێن و ناوه‌ندی خوێندنی خۆیان (په‌یمانگا وزانكۆ) درێژه به خوێ،دن بده‌ن و به‌شێكیشیان توانییان بروانامه‌ی به‌رزی وه‌كو (ماسته‌رو دكتۆرا) له بواره جیاوازه‌كان به ده‌ست بهێنن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس و خواست و داواكاری ئێمه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی یه ئه‌وه‌یه كه تاوه‌كو ئه‌مرۆ هه‌لی خوێندن و به ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی (به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر) بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی نه‌ره‌خساوه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی (سه‌ندیكا و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی) تا ئه‌مرۆ نه‌یان توانیوه رێ و شوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بدۆزنه‌وه‌و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستیش هاوشێوه‌ی توێژه‌كانی تری وه‌كو (مامۆستایان) مافی خوێندن یان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن و له‌رێ»هی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی نوێ ی تایبه‌ت به بواری ته‌ندرووستی (كۆلێژی ته‌ندرووستی یان په‌رستاری یان هه‌ر بهشێگكی گرنگ و پێویست بۆ ناوه‌ندی ته‌ندرووستی) كه ئه‌مرۆ پێویستی پێیه‌تی بكه‌نه‌وه‌و به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی پێشوودا به‌هۆی زوڵم و زۆری رژێمی به‌عس و نه‌بوونی هه‌لی گونجاو نه‌یانتوانیبوو بروانامه‌ی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنن ده‌توانن له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كۆلێژ‌و به‌شه نوێ یانه‌وه له زانكۆ كانی كوردستان (حكومی یان ئه‌هلی) درێژه به خوێندن بده‌ن و ببن به خاوه‌نی بروانامه‌ی پسپۆری تایبه‌ت به خۆیان و ئه‌و ماندوبوون و زه‌حمه‌ته‌ی رۆژانی رابردوویان ببێت به راستی و له‌رێگه‌ی ئه‌و بروانامه‌و ئه‌و به‌شه‌ی كه ئاره‌زوویان لێیه‌تی درێژه به خزمه‌تی خۆیان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵانی پێشوودا به شێوه‌یه‌كی وورد كار له‌سه‌ر ئه‌م بواره نه‌كراوه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به‌هیواین كه سهندیكاو په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ ئایندهی نزیك بیری جدی بكه‌نه‌وه له كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ و كۆلێژی تایبه‌ت به كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی هه‌ریه‌كه‌و به‌پیی ئاست و توانا‌و شاره‌زایی خۆی ببێت به خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌رزی پیشه‌یی و ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌مرۆ له ناوه‌ندی ته‌ندرووستی و ئه‌كادیمیدا هه‌یه پربكرێتهوهو ئاستی زانستی و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانیش به‌رزتر بكرێـته‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به زووترین كات ببن به خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس و له‌رێگه‌یه‌وه بتوانن ببن به خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رزتری (ماسته‌ر....... هتد) پێویسته سهندیكاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووترین كات هه‌وڵ بده‌ن به كردنه‌وه‌ی :
1-كردنه‌وه‌ی كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندرووستی له زانكۆكانی كوردستان (هه‌ر زانكۆیه‌ك مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كۆلێژه‌ی تێدا بێت) و له‌رێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه رێ و شوێنی پێویستی بۆ دابین بكرێت
2-كردنه‌وه‌ی كۆلێژی په‌رستاری له زانكۆكانی كوردستان كوردستان (هه‌ر زانكۆیه‌ك مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كۆلێژه‌ی تێدا بێت) و له‌رێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه رێ و شوێنی پێویستی بۆ دابین بكرێت .
3-كردنه‌وه‌ی كۆلێژی ته‌كنیكی یان په‌رستاری ئێواران تایبه‌ت بێت به كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و ئاسان كاری تێدا بكرێت له رووی ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێ بوون و .......... هتد
یان هه‌ر جۆره پێشنیار‌و پرۆژه یه‌كی تر هه‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی خوێندن و درێژه‌دان به خوێندن بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی جۆراو جۆ تایبه‌ت به كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی ئیتر ئه‌و كۆلێژه (حوكمی بێت یان ئه‌هلی) كارێ:ی ئاساییه‌و ئه‌و كات ده‌كه‌وێته سه‌ر خواستی كارمه‌ند خۆی چی بوارێك و چی كۆلێژ و زانكۆیه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت.
به هیوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 ئه‌م مافه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به‌دی بێنێت و ره‌نج و ماندوبون و مانگرتن و پرۆژه‌كانی پێشووی ساڵانی پێشوو ئه‌مرۆی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له‌خه‌ونه‌وه ببێت به راستی و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستانیش ببن به خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌رزی خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌رێگه‌ی به‌ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی شایسته و له خزمه‌تی زیاتر به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن .