
كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی هیوادارم سه‌ندیكا سوود له‌رابردوو وه‌ربگرێت و له كاری ئاینده‌یدا سهرسهختاته كار بۆبه‌دیهێنانی مافه كانی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی بكات كه خۆیان له‌مافه‌كانی باش كردنی ده‌رماڵه و شوێنی نیشته‌جێ بوون و بواری خوێندن و كردنه‌وه‌ی خوولی جۆراوجۆر له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و چه‌ندین كاری تری وهكوریكخستن وبهیاسایی كردنی كاری پیشه‌یی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی لهیهكێكه له سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی ناو ناوه‌ندی رێكخراوه‌یی وئه‌م سه‌ندیكایه له میژووی درووست بوونیه‌وه به‌چه‌ندین قۆناغ دا تێپه‌ریوه كه خۆیان له سه‌ره‌تای بنیاتنانی رێكخراوه‌كه‌و پاشان قۆناغی یه‌كه‌م له‌ساڵی 1992و دوواتر قۆناغی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌ندیكا (كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و خاوه‌ن پیشه‌ی ته‌ندرووستی )له ساڵی 2009 و له قۆناغی دووه‌م دا ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌یی سه‌رتاسه‌ری له‌ساڵی 2011و پاشان به‌رێوه‌چوونی دووه‌م ین كۆنگره‌ی سه‌ندیكا كه به‌كۆنگره‌ی (یه‌كگرتن) ناوده‌برێت له‌ساڵی 2012 و تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ندیكا به بیرورای جیاواز‌و ناوچه‌ی جیاواز به‌شداریان تێدا كرد و تیایدا كۆمه‌ڵێك بریارو راسپارده‌ی گرنگ پێشنیاركرا بۆئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا سه‌ندیكا كاری له‌سه‌ر بكات .
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین سه‌ندیكا له‌ماوه‌ی سالاَنی پێشوودا چی كردووه‌و له داهاتوودا چی پێویسته بكرێت راوبۆچوونی كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندی ته‌ندرووستیمان وه‌رگرتووه .
عه‌تا عه‌لی محه‌مه‌د به‌پیشه‌ی په‌رستاری په‌یمانگا له سه‌نته‌ری گورچیله‌ی ده‌ست كرد له‌كه‌لار 12 سال خزمه‌تی هه‌یه ووتی: سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌رابووردودا به‌ده‌یان پرۆژه‌ی باشی هه‌بووه بۆ خزمه‌تكردنی كارمه‌ندان سه‌ره‌رای بهدهرنهبوونی لهكهمووكوری و كاری سلبی به‌لام به‌ش به‌حاڵی خۆی قه‌لای به‌رگری و پشت بووه بۆ ته‌واوی كارمه‌نده‌كانی بێ جیاوازی .....له‌داهاتووشدا پێم باشه سه‌ندیكا سه‌ره‌رای به‌رده‌وامبوونی لهكارهباشهكانی رابووردووی وه‌ك پێدانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و هه‌وڵدان بۆزیادكردنی ده‌رماله‌و وه هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبونی له‌كاری پارێزهرئاسای خۆی ,هه‌وڵبدرێت بوار بره‌خسێت بۆكارمهندان وه‌ك ته‌واوی چینه‌كانی تر ده‌رگای خوێندنیان بۆبكرێته‌وه له زانكۆكانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وی هه‌رێم هه‌روه‌ها كردنه‌وی خولی به‌هێزكردن له‌بواره جیاجیاكانی ته‌ندروستی و هه‌وڵبدرێت زه‌وی یان خانوو ی نیشته‌جێ بوون دابین بكرێت بۆ ته‌واوی كارمه‌نده‌كانی وه زۆر بواری تر كه خزمه‌ت به‌چینی كارمه‌ندان بكات تا ئه‌وانیش له‌و سۆنگه‌یه‌وه بتوانن رۆژانهخزمهتی باشتر‌و جوانتر پیشكه‌ش به‌هاوولاتیان بكه‌ن.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د عبدالرحمان، به پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری ته‌ندرووستی 14 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی شێروانهله كه‌لار ووتی: له‌ماوه‌ی پێشوودا سه‌ندیكا ئیشی كردوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌م وكورتی هه‌بووه و داواكارم مافی ته‌واوی كامه‌ند بدرێ و ه پشتكیری ته‌واوی بكرێت له كاتێكدا توشی هه‌ر گرفتیك ئه‌بێت وه ئه‌گه‌ر ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندان بكریت به %100 ئه‌وا باشتره بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زۆر جار كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی تووشی كێشه‌و گرفت ده‌بن و پێویسته سه‌ندیكا پارێزه‌ریان بۆدابین بكات بۆبه‌رگریكردن له‌دادگاكاندا
كه‌وسه‌ر جمعه محه‌مه‌د، به پیشه‌ی په‌رستاری په‌یمانگا له نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب ) له‌كه‌لار 10 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه ووتی : ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له ره‌گه‌زی مێ ئیشوكاره‌كانمان له‌ناوه‌ندی ته‌ندرووستیدا زۆر قورسه به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له‌رووی ده‌رماڵه و ئیمتیازاته‌وه تاوه‌كو ئێستا وه‌كو پێویست كارمان بۆ نه‌كراوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر كێشه‌و گرفتمان له‌لایه‌ن هاولاتی یانه‌وه بۆ درووست ده‌بێت و به‌شێكیان به دادگا وكێشه‌ی دادگایی كۆتایی دێت بۆئه‌م جۆره حاڵه‌تانه پێویسته سه‌ندیكا هه‌وڵی جدی بدات له‌گه‌ڵ دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون و هاوتاكردنی ده‌رماڵه‌و كردنه‌وه‌ی كۆلیژی پزیشكی وپه‌رستاری بۆ به‌هێزكردنی ئاستی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و كردنه‌وه‌ی خوولی راهێنانی پزیشكی جۆراوجۆر و هتد .
ئه‌حمه‌د ئه‌كبه‌ر سی مراد، به پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری پزیشكی كه 22 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: كه ئه‌و وه‌كو كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی یه‌كێكه له پێكهێنه‌رانی سه‌ندیكا له سنووری كه‌لار له‌ساڵی 1992 و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ ئاستی سه‌ندیكا باش بووه‌و له‌گه‌ڵ گۆرانكاری سه‌رده‌م دا توانیویه‌تی به‌شێكی باشی مافی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی به‌دیبهێنیت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كه‌م و كورتی هه‌بووه كه پێویسته ئه‌م ستافه‌ی ئه‌مرۆی سه‌ندیكا سوودی لێ ببینن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له ئایندهی نزیكدا بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
فیراز حه‌سه‌ن، به‌پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری ده‌رمانساز كه 9 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار ووتی: هیوادارم سه‌ندیكا سوود له‌رابردوو وه‌ربگرێت و له كاری ئاینده‌یدا سهرسهختاته كار بۆبه‌دیهێنانی مافه كانی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی بكات كه خۆیان له‌مافه‌كانی باش كردنی ده‌رماڵه و شوێنی نیشته‌جێ بوون و بواری خوێندن و كردنه‌وه‌ی خوولی جۆراوجۆر له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و چه‌ندین كاری تری وهكوریكخستن وبهیاسایی كردنی كاری پیشه‌یی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی هیواو ئاواتی خۆیان له‌وه‌دا كۆده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ندیكا له‌ئاینده‌ی نزیك دا به پێ ی ئه‌و دهسهلاَت و توانایه‌ی هه‌یه‌تی كاری جدی بكات بۆبه‌دیهێنانی سه‌رجه‌م مافه پیشه‌یی ورێكخراوهییهكانیان بۆئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش بتوانن له‌سایه‌ی سه‌ندیكادا به‌ماف وئیمتیازهكانیان ئاشنابنهوه.