ته‌ندرووستی‌ له‌ چاوه‌روانی‌ كابینه‌ی‌ نوێدا
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌كێكه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ ناو كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌سه‌رجه‌م كابینه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كان دا ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بونی‌ هه‌بووه‌و له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌میش دا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ وه‌كو یه‌كێكه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ حوكمرانی‌ كوردی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ چه‌ندین جار ده‌ستاوده‌ستی‌ پێكراوه‌ له‌ نێوان وه‌زیره‌كاندا (له‌ دوو ئیداره‌یی‌ و یه‌ك ئیداره‌یی‌) و له‌وماوه‌یه‌دا تا وه‌كو ئه‌مرۆئه‌م وه‌زاره‌ته‌ نه‌بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ دڵنیایی‌ هاوڵاتیان به‌ گشتی‌ و ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌ تایبه‌تی‌ . ئه‌مرۆ پاش چه‌ندین ساڵ حوكمرانی‌ و كابینه‌ی‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه‌ بزانین كه‌ ته‌ندرووستی‌ لایه‌نێكی‌ گرنگی‌ ژیانی‌ تاك به‌ تاكی‌ كۆمه‌ڵگایه‌و كاركردن بو ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بگاته‌ ئاستی‌ نمونه‌یی‌ ئه‌ركی‌ له‌ پێشینه‌و سه‌ره‌كی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه‌ و له‌سه‌رووی‌ هه‌مویه‌وه‌ خودی‌ وه‌زیرو تیمی‌ وه‌زاره‌ته‌ كه‌ به‌ جدی‌ كار له‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی‌ ناو ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بگاته‌ ئاستی‌ خوازراوی‌ هه‌مووان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و چین و توێژه‌كان له‌ كاتی‌ سه‌ردانی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ته‌ندرووستی‌ هه‌ست به‌ دڵنیای‌ ته‌واو بكه‌ن له‌ شێوازی‌ پێدانی‌ زانیاری‌ و چاره‌سه‌رو پێشكه‌ش كردنی‌ چاره‌سه‌رو رێنماییی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ لایه‌ن (پزیشك و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌)یه‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ بروانامه‌و پلانی‌ تۆكمه‌ دابنرێت كه‌ به‌ گشتی‌ بریتیه‌ له‌: 1- ئه‌نجام دانی‌ كۆنگره‌ی‌ تایبه‌ت به‌ دانانی‌ سیسته‌مێكی‌ ته‌ندرووستی‌ مۆدێرن و سه‌رده‌مییانه‌ له‌ ئاست پێشكه‌وتنی‌ ئه‌مرۆی‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ به‌ جۆرێك كارو ئه‌ركی‌ ستافی‌ ناوه‌ندی‌ به‌ جوانی‌ دیاری‌ بكرێت كه‌ ئه‌مرۆ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ عێراق به‌ گشتی‌ و كوردستان به‌ تایبه‌تی‌. 2- درووست كردنی‌ نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌ندوبنكه‌ی‌ ته‌ندرووستی‌ به‌ شێوه‌ی‌ مۆدێرن و سه‌رده‌مییانه‌ بێت و به‌ پێ‌ی‌ پێویستی‌ ناوچه‌كان بێت له‌ گه‌ڵ درووست كردنی‌ ده‌بێـ راسته‌وخۆ سه‌رجه‌م پێداویستی‌ یه‌كانی‌ مرۆیی‌ و مادی‌و لایه‌نه‌كانی‌ به‌ ته‌واوی‌ بۆ دابین بكرێت . 3- ئه‌نجام دانی‌ گۆرانكاری‌ ته‌واو له‌ شێوازی‌ دامه‌زراندنی‌ پزیشك و ستافی‌ ته‌ندرووستی‌ كه‌ ده‌بێت بۆماوه‌یه‌ك پێش دامه‌زراندن به‌ شێوه‌ی‌ گرێ‌ به‌ست بێت و پاشان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ شیاو بوو ئه‌و كات ببێت به‌ دامه‌رزاندنی‌ فه‌رمی‌ چونكه‌ ئه‌زمونی‌ ساڵانی‌ رابردوو ئه‌و راستی‌ یه‌ی‌ سه‌لماندووه‌ كه‌ دامه‌زراندنی‌ بێ‌ به‌رنامه‌و به‌ لێشاوو زیانی‌ زۆری‌ به‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ گه‌یاندووه‌و رێگری‌ سه‌ره‌كی‌ بووه‌ له‌ جێ‌ یه‌جێ‌ كردنی‌ پلانی‌ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم . 4- به‌مه‌به‌ستی‌ بره‌و دان به‌ تونا مرۆییه‌كانی‌ ستافی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ پێویسته‌ خولی‌ تایبه‌ت و جۆراو جۆر بۆ ستافی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ بكرێته‌وه‌ به‌ جۆرێك ئه‌و خوولانه‌ له‌ ئاستی‌ چاوه‌روانی‌ كه‌سانی‌ به‌شداربوو بێت و ببێته‌ هۆكارێك بۆ گۆرانكاری‌ له‌ ئاستی‌ زانستی‌ وبروانامه‌ی‌ به‌شداربووان و ئه‌و خوولانه‌ زیاتر له‌ ناوخۆی‌ ووڵات بن تاوه‌كو ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات چونكه‌ ئه‌نجام دانی‌ خوول له‌ ناوخۆی‌ ووڵات تێچووی‌ كه‌متر ده‌بێت به‌ به‌راوورد به‌ خووله‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات. 5- كردنه‌وه‌ی‌ كۆلێژی‌ پزیشكی‌ تایبه‌ت به‌ پیشه‌ جیاوازه‌كانی‌ ناو ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ (كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ و هونه‌ری‌ و ...... بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن له‌ رێگه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ برونامه‌كانییانه‌ ئاستی‌ زانستییان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌نه‌و له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و برونامه‌یه‌وه‌ پله‌كانی‌ به‌رزتر ی‌ زانیستی‌ ببرن (ماسته‌رو دكتۆرا) كه‌ له‌ ئه‌مرۆ دا ژماره‌ی‌ كامره‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ خاوه‌ن برونامه‌ی‌ به‌رزی‌ زانستی‌ كه‌مه‌و هۆیه‌كه‌ی‌ نه‌بوونی‌ هه‌لی‌ به‌شداری‌ كردنه‌ له‌ خوله‌كانی‌ تواناسازی‌ له‌ لایه‌ن كحومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ یه‌وه‌ له‌ماوه‌كانی‌ رابردوودا . 6- رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری‌ پزیشكی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ (پزیشكان و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌) له‌ هه‌ردوو شێوازی‌ ده‌وامی‌ حكومی‌ و ئه‌هلی‌ واته‌ (به‌یانییان – حكومی‌) و ( ئێواران – ئه‌هلی‌) كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆله‌ كوردستان هه‌یه‌ جۆرێك له‌ تێكه‌ڵاوی‌ هه‌ردوو ده‌وامی‌ پێوه‌ دیاره‌و جێگه‌ی‌ گله‌یی‌ هاووڵاتییان و چین و توێژه‌كانه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دا . 7- ده‌رمانی‌ پزیشكی‌ و شێوازی‌ پێدانی‌ به‌ نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌و ناوه‌نده‌كانی‌ ته‌ندرووستی‌ و نۆرینگه‌كانی‌ پزیشكان و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندرووستی‌ جۆرێك له‌ بێ‌ به‌رنامه‌یی‌ و زیاده‌رۆیی‌ پێوه‌ دیاره‌و پێویسته‌ ئاستێكی‌ بۆ دابنرێت . 8- رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری‌ سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ دانانی‌ به‌رنامه‌ی‌ درووست و گونجاو به‌ هاوبه‌شی‌ له‌ گه‌ل وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و نه‌هێشتنی‌ كاری‌ تاك ره‌وی‌ له‌لاه‌ین هه‌ر كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوێكی‌ ته‌ندرووستی‌ كه‌ دوور بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ هاووڵاتیان . 9- رێكخستنه‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ ته‌ندرووستی‌ له‌ ناو وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ یه‌ گشتی‌ یه‌كان و دانانی‌ كه‌سی‌ شیاو خاوه‌ن ئه‌زمون و شایسته‌ له‌ پۆسته‌ باڵاكانی‌ وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌ به‌ره‌ گشتی‌ یه‌كان به‌ جۆرێك پێش ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك پۆست وه‌ربگرێت به‌ ووردی‌) یه‌كه‌ی‌ سه‌نگی‌ مه‌حه‌ك بێت و لایه‌نی‌ یه‌ cv ئه‌زمون و مێژووی‌ كلا كه‌ره‌وه‌ بێت 10 – گرنگی‌ دان به‌ راگه‌یاندنی‌ ته‌ندرووستی‌ و خۆپاراستنی‌ ته‌ندرووستی‌ ببێت به‌ به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ كاره‌كانی‌ وه‌زاره‌ت و هه‌وڵبدرێت ئه‌م به‌شانه‌ له‌ رووی‌ ستاف و دابین كردنی‌ پێداویست یه‌كانه‌وه‌ تۆكه‌مه‌ بكرێت . به‌ هیوای‌ وه‌زاره‌تی‌ نوێ‌ ی‌ ته‌ندرووستی‌ ته‌واو جیاواز بێت له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ پێشووی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ پێشنیاره‌و هه‌رجۆره‌ پێشنیارێكی‌ تر ببێت به‌ كاری‌ سه‌ره‌كی‌ ستافی‌ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومی‌ و ناوه‌ندی‌ ته‌ندرووستی‌ . [email protected] ل . راگه‌یاندن – لقی‌ گه‌رمیان
ژماره‌ی بینین:
1373
به‌روار:
29/06/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌ركان موحه‌مه‌د ره‌شید
1 بۆ 13 له‌ کۆی 13