
پاڵپشت به فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره (5801) له 2020/10/7 و فه‌رمانى وه‌زارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (5145) له 2020/11/17، به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستییه‌كان له سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌رێز سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕیاردرا به دامه‌زراندنى (500)كارمه‌ندى ته‌ندروستى له (په‌رستارانى زانكۆ و یاریده‌ده‌رى سڕكار)بۆ سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا به شێوه‌ى (كرێ ی رۆژانه) بۆ ماوه‌ى (6) مانگ.
جێ ى ئاماژه‌یه ئه‌م (500) كارمه‌نده ته‌ندروستییه به‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى ته‌ندروستى دابه‌شكراوه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
1- هه‌ولێر/ 155 كارمه‌ندى ته‌ندروستى .
2- سلێمانى / 125 كارمه‌ندى ته‌ندروستى .
3- دهۆك/ 115 كارمه‌ندى ته‌ندروستى .
4- راپه‌ڕین/30 كارمه‌ندى ته‌ندروستى.
5- هه‌ڵه‌بجه/ 30 كارمه‌ندى ته‌ندروستى .
6- گه‌رمیان/ 30 كارمه‌ندى ته‌ندروستى .
7- كۆیه/ 15 كارمه‌ندى ته‌ندروستى .