لقی ئاكرێ ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرایه‌وه‌
له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان بۆ خزمه‌تكردنى زیاترى كارمه‌ندان له‌ بوارى رێكخراوه‌یی و پیشه‌ییه‌وه‌ سه‌رله‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ 2021/2/8 به‌ ئاماده‌بوونى نه‌قیب و جێگری نه‌قیب و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و لێپرسراوانى حیزبی و حكومى و رێكخراوه‌یی ده‌ڤه‌رى ئاكرێ، له‌ مه‌راسیمێكدا لقی ئاكرێ ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرایه‌وه‌ و سه‌ره‌تاى مه‌راسمه‌كه‌ش به‌ بڕینى شریتى كردنه‌وه‌ى لقه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین په‌رستارى سنووره‌كه‌ ده‌ستى پێكرد و پاشان به‌رێز (جه‌بار محمد ره‌حیم) وته‌ى پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ى لقه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد و پاشان هه‌ریه‌ك له‌ قایمقام و به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى ئاكرێ وته‌ى پیرۆزباییان خوێنده‌وه‌. له‌ به‌شێكى ترى مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه‌ ژماریه‌ك له‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خانه‌نشین كراو كه‌ خزمه‌تێكى زۆری ته‌ندروستییان پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كردووه‌.
ژماره‌ی بینین:
264
به‌روار:
09/02/2021
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200