شاندێکی دەستەی باڵا سەردانی وەزارەتی شارەوانیان کرد
بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ پرۆژەی بارەگا و ھۆڵی بۆنەکانی سەندیکا رۆژی ٢٠٢١/٢/١٨ شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندان کە پێکھاتبون لە بەرێز (عیسی خانۆ)جێگری نەقیبی سەندیکا و ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکا سەردانی وەزارەتی شارەوانیان کرد و لە لایەن بەرێز (ساسان عەونی) وەزیری شارەوانی پێشوزیان لێکرا، لەو سەردانەدا وێرای تیشک خستنە سەر رێکارەکانی خۆپارێزی تەندروستی و رۆلی کارمەندانی تەندروستی لە روو بە روبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەماھەنگی لایەنە پەیوەنددارەکان بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەی رێنمایی تەندروستی و خۆپارێزی ھەروەھا وەزیری شارەوانی پشتیوانی خۆی بۆ کاری رێکخراوەیی و سەندیکا دەربڕی و بەڵێنی ھەموو جۆرە کارئاسانی و ھاوکاریەکی بە شاندی سەندیکا راگەیاند.
ژماره‌ی بینین:
172
به‌روار:
21/02/2021
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200