گۆشتی سوور و هێلكە و شیر هاوشێوەی جگەرە زیانیان هەیە
ماوەیەكی زۆر هەندێك كەس پێی وابوە باشترین جۆری خۆراك ئەو ژەمانەیە كەپرۆتینی ئاژەڵی لەپێكهاتەیدا هەیە ،بەڵام توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە بەرهەمی ئاژەڵیەكان بەشێوەیەكی گشتی زیانیان لەجگەرە زیاترە. لەم توێژینەوە نوێیەدا ئەوە ئاشكراكرا بەردەوام خواردنی بەروبومی ئاژەڵی وەك گۆشتی سوور و شیر و هێلكە زیانی دەبێت هاوشێوەی كێشانی جگەرە. ئەم لێكۆڵینەوەیە لەلایەن توێژەرەوەكانی زانكۆی ساوس كالیفۆرنیای ئەمەریكی ئەنجامدرا ،و تیایدا توێژەرەوەكان ئەوەیان ئاشكراكرد ئەو كەسانەی بەردەوام گۆشتی سوور و هێلكە و شیر دەخۆن ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجە و شەكرە چوارهێندەی ئەو كەسانە زیاد دەكات كە ئەم خۆراكانە كەمدەخۆن. مەترسی و زیانەكانی ئەم خۆراكانە زیاد دەكات لەناو ئەو كەسانەی مەی دەخۆنەوە و جگەرە دەكێشن و وەرزش ناكەن . بۆ ئەوەش شارەزایانی بواری خۆراك ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كەپێویستە زیادە ڕەوی لەخواردنی گۆشت و هێلكە و شیر نەكەن و ژەمی سەوزە و میوە زۆر بخۆن و وەرزشبكەن بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش بن. سەرچاوە:Dw ئامادەكردنی:چراخان ئاسۆ
ژماره‌ی بینین:
1997
به‌روار:
21/12/2015
بیروڕاکان