سێ سوودی گرنگی سیر
سیر دژەئۆكسانێكی بەهێز و سروشتییە و مادەی لیسین و جارلیسینی تێدایە كەكاریگەرییەكی زۆری هەیە دژی میكرۆب، بۆیە چارەسەرێكی باشە بۆ زۆرترین نەخۆشی. ئەوەی جێی باسە دەكرێ سیر بۆ رزگاربوون لەژەهرەكان بەكاربهێنرێت ئەمەش بەجۆرێكە كە5 دەنكە سیر تێكەڵ دەكرێ و دەهاررێت پاشان لەگەڵ كوپێك هەنگوین دا تێكەڵ دەكرێ و بەیانیان و ئێواران دەخورێت. سیر وەك باشترین پاكەرەوەی گەدەیە كەبەر لەنانخواردنی بەیانیان دەخورێت و لەدوای كوپێك هەنگوین دەخورێت و ئەمەش رۆژانە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت. سیر باشترینە بۆ توانەوەی كۆلیسترۆڵ و رێگرە لەجەڵتە، رۆژانە زەڵاتەیەك دروست بكە بەدوو پارچە سیری لەت كراو و هارراو و رۆژانە بیخۆ، ئەمەش چارەسەرێكی باش و كاریگەرە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن. لەوبارەیەوە (هان رۆیتەر) ی پرۆفیسۆری ئەڵمانی رایگەیاند كەدەكرێ كەرە لەگەڵ زەیتی زەیتون تێكەڵ بكرێت و بخورێت بەو جۆرە رێژەی كۆلیسترۆڵ لەخوێندا دادەبەزێت.
ژماره‌ی بینین:
1453
به‌روار:
21/12/2015
بیروڕاکان