
زۆر میز کردن دوو مانا ده‌گه‌یه‌نێت، بڕێکی زۆر یان چهندجارهیهکی زۆر، هه‌ردووکیشیان دوو باری جیاوازن، ئه‌وه‌ی لێره باسی ده‌که‌ین بریتییه له چهندجارهیهکی زۆری میزکردن. که‌سێک که زۆر جار ده‌چێت بۆ سه‌رئاو مانای ئه‌وه ناگایه‌نێت که بڕێکی زۆرتر له میز ده‌کات، به‌ڵکو به‌زۆری بڕی میزکردن ناگۆڕدێت به‌ڵام که‌سه‌که زیاتر هه‌ست ده‌کات بۆ پێویستی چوونه سه‌رئاو و میزکردن.zormizkrdn
تێبینی؛ له بابه‌ته هه‌رکاتێ باسی زۆرمیزکرد کرا مه‌به‌ست له میزکردنێكی زۆر به چهندجارهیه.
به گوێره‌ی باری نه‌خۆشییه‌که، زۆر میزکردن له‌وانه‌یه به ته‌نها نه‌بێت، به‌ڵکو نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵ بێت وه‌کو ( له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی میزکرد، ئازار و زه‌حمه‌تی له کاتی میزکردن، بۆنی میزی نائاسایی، پێویستییه‌کی زۆر بۆ میزکردن..هتد) له‌وانه‌شه ته‌نها له کاتی شه‌وبێت یا شه‌و و رۆژ.
هۆکاره‌کانی زۆر میزکردن
- هه‌وکردنی رێڕه‌وی میز
- گۆڕانکاری له ماسولکه و ده‌ماره‌کان و شانه‌کانی تر که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر کاری میزڵدان و دروستکردنی میز
- هه‌ندێک ده‌رمان و خواردنه‌وه که دروستکردنی میز زیاد ده‌که‌ن
- هه‌ندێک بار و هۆکاری تر، له‌وانه (به‌ردی میزڵدان، شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان، زۆر خواردنه‌وه‌ی کحول و کافاین، گه‌وره‌بوونی رژێنی پڕۆستات، نه‌خۆشی شه‌کره، نه‌مانی کۆنتڕۆڵی میزکردن)
که‌ی سه‌ردانی پزیشك بکرێت؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر باری جیاواز هه‌یه که ده‌بێته هۆی زۆر میزکردن، بۆیه زۆر گرنگه سه‌ردانی پزیشکێکی پسپۆڕ بکرێت بۆ ده‌ستنیشان کردن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له کاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرمیزکردن ئه‌گه‌ر؛
- هۆکارێکی دیار نه‌بوو بۆ زۆر میزکردنه‌که وه‌ک "زۆر خواردنه‌وه‌ی کحول و کافاین"
- بووه هۆی تێکدانی خه‌و و چاڵاکییه‌کانی رۆژ
پێویسته به زووترین کات سه‌ردانی پزیشک بکرێت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه هه‌بوو له‌گه‌ڵ زۆر میزکردن؛
- خوێن له‌گه‌ڵ میز هه‌بوو یا ره‌نگی میز گۆڕابوو بۆ قاوه‌ییه‌کی تاریک
- ئازار هه‌بوو له کاتی میزکردن
- ئازار هه‌بوو له ته‌نیشته‌کانی سک "که‌له‌که"
- به گران میزکرا "میزگیران"
- هه‌ستکردن به پێویستییه‌کی زۆر بۆ میزکردن
- له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی میزکردن