ئه‌م ڕێنماییه‌ سروشتیه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایە مووی ڕوخسارت ناهێڵێت
زۆربه‌ی ژنان له‌ ململانێدان له‌گه‌ڵ ئه‌و مووه‌ نه‌خوازراوانه‌ی که‌له‌سه‌ر ڕوخساریان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌و مووانه‌ی که‌ له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لێون، زۆرێک له‌ خانمان ڕوبه‌ڕووی ئه‌م گرفته‌ بونه‌ته‌وه‌، ڕاسته‌وخۆ به‌ ( موو لابه‌ری مۆم) ، که‌ ئه‌م چاره‌سه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد کردنی مووه‌که‌. خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مه‌ ڕێگایه‌کی سروشتی و چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌ره‌ بۆ ئه‌م گرفتە. ژنانی خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی زۆره‌، ئه‌م تێکه‌ڵه‌ کاریگه‌ره‌ به‌کار ده‌هێنێنن، له‌ ڕاستیدا ئه‌م تێکه‌ڵه‌ مووه‌کان لا ده‌بات وپێست نه‌رم ده‌کات، وا‌ له‌ ڕوخسارت ده‌کات گه‌شاوه‌و جوان و ته‌ندروست بێت، به‌شێك له‌ پێکاته‌کانی ئه‌م گیراوه‌ سروشتیه‌ بریتیه‌ له‌ ڤیتامینه‌کان و کانزاکان و هه‌روه‌ها دژە ئۆکسیده‌کان، پێویسته‌ به‌ ته‌واوی ئاگاداری ئه‌وه‌ بیت کاتێك له‌ پێستی ده‌ده‌یت زۆر ووریا بیت، چونکه‌ پێست فراوانترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه‌، هه‌رچییه‌کی له‌سه‌ر دابنرێت ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵی ده‌مژێت بۆ ناو خوێن و خانه‌کانی له‌ش. پێویستیه‌کانی پێکهاته‌که‌: ـــ دوو که‌وچك هه‌نگوین ـــدوو کەوچك شه‌ربه‌تی لیمۆ ـــ یەك کەوچك هاڕاوەی جۆ ڕێگای ئاماده‌کردنی: هه‌موو پێکهاته‌کانی سه‌ره‌وه‌ زۆر به‌باشی تێکه‌ڵ ده‌که‌یت، پاشان تێکه‌ڵه‌که‌ له‌و شوێنه‌ ده‌ده‌یت که‌ ده‌ته‌وێت مووه‌که‌ی پێوه‌ نه‌مێنێت، وازی لێ ده‌هێنیت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك، پاشان به‌ ئاوی گه‌رم ده‌یشۆیت، دواتر هه‌ندێك کرێمی ده‌موچاوی له‌سه‌ر داده‌نێیت، ئه‌م کرداره‌ ٢ بۆ ٣ جار له‌ هه‌فته‌یه‌کدا دوباره‌ بکه‌ره‌وه‌، له‌ دوای یه‌ك مانگ مووه‌که‌ به‌ ته‌واوی نامێنێت.
ژماره‌ی بینین:
1364
به‌روار:
14/02/2016
بیروڕاکان