لە ماڵەوە چارەسەرى ڕووتانەوەى قژ بکەن
لە کاتێکدا هەڵوەرین و ڕووتانەوەى قژ لە سەرەکیترین کێشەکانن لە ئێستادا، زۆرێک لە خەڵکى نازانن کە دەتوانن بە ئاسانى لەم کێشەیە ڕزگاریان ببێت بە بەکارهێنانى گیراوەیەکى سرووشتى لە ماڵەوە. لە کاتێکدا هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و مۆز سەرچاوەیەکى لاکتیک ئەسیدە، گیراوەیەک ئەم پێکهاتانەى تێدابێت باشترین دەبێت بۆ قژ. ئەم گیراوەیە زۆر بەسوودە بۆ گەڕاندنەوەى تەندرووستیش بۆ قژى سووتاو و زیان پێگەیشتوو، قژت خاو و نەرم دەکاتەوە و شێدارى دەکاتەوە. یەکێکى تر لەو ماددانەى زۆر بەسوودە بۆ قژ هەنگوینە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانى B1, B2, K, E, C و چەندان ماددەى ترى بەسوود. بیرەى ڕەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانى کۆمەڵەى B و ئاسنەکانى وەک ئاسن و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و کەپەر و فۆسفۆریۆس کە زۆر بەسوودن بۆ گەشەکردنى قژ و بەهێزکردنى. پێکهاتەکان: یەک هێلکە یەک مۆز نیو پەرداخ بیرەى ڕەش نیو کەوچکى چا هەنگوین چۆنیەتى ئامادەکردن: هەموو پێکهاتەکانى سەرەوە بخەرە خەڵاتەیەکەوە و جوان تێکەڵیان بکە. گیراوەکە بدە لە قژت و بە دەست بە هەموو قژتدا بڵاوى بکەرەوە، با بۆ ماوەى ١ بۆ ٢ کاتژمێر پێوەیبێت. دواتر بە شێوەیەکى ئاساى قژت بشۆ، تا باشترین ئەنجامت دەستبکەوێت هەفتەى جارێک ئەم گیراوەیە بدە لە قژت.
ژماره‌ی بینین:
2361
به‌روار:
14/02/2016
بیروڕاکان