خانمان ئاگادار بن به‌ سووراوه‌وه‌ نان مه‌خۆن!
كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری سه‌ره‌ڕای جوانكردنی روخساری خانمان، له‌ چه‌ندین ماده‌ی كیمیاوی و كانزایی قورس و باكتریا و ماده‌ مه‌ترسیداره‌كانی تر پێكهاتوون و كرێم و به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری و سپڕاكانی رێكخستنی قژ ئاسه‌واری خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی خانمان هه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زیانی ئه‌م مادانه‌ دوور بن ئه‌م رێنماییانه‌ به‌كار بێنن: ـ له‌ سافكردنی قژدا زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن: ماده‌یه‌ك كه‌ له‌ دونیای پزیشكیدا به‌ ماده‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌یی ناسراوه‌ و رێژه‌ی فرمالیدئیدی ناو ئه‌مجۆره‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ كه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ساڵی چه‌ند جارێك به‌كار بێت زیانه‌كانی كه‌متر ده‌بێت، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی كردن تیایدا زیانی بۆ سه‌ر قژ ده‌بێت. ـ ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ زیان به‌ سیه‌كان ده‌گه‌یه‌نن: رێژه‌ی (mineral)مینرالی ناو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ له‌ پۆدره‌ی جوانكاریدا هه‌یه‌، كێشه‌ بۆ پێست دروست ده‌كه‌ن و به‌هۆی بچووكیان به‌ ئاسانی ده‌چنه‌ ناو سیه‌كانه‌وه‌ و كێشه‌ بۆ سیه‌كان دروست ده‌كات. ـ به‌ سووراوه‌وه‌ نان مه‌خۆن: زۆربه‌ی سووراوه‌كان 60% له‌ ماده‌ی قوڕقوشم پێكهاتووه‌ و له‌ ماركه‌ ناسراوه‌كانیشدا هه‌یه‌. بۆیه‌ نابێت به‌ زمان له‌ لێوه‌كانتان بده‌ن و به‌ر له‌ نانخواردن سووراوی سه‌ر لێوه‌كانتان بسڕنه‌وه‌. ـ قوڕقوشم زیان به‌ مێشك و ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت: دوای خواردنی قوڕقوشم ده‌چێته‌ ناو خوێنه‌وه‌ و دواتریش مێشك و رێژه‌ زۆره‌كه‌ی ده‌بێته‌ هۆی له‌كار كه‌وتنی گورچیله‌ و زیانی درێژخایه‌ن به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت. ـ دوای 3 مانگ ماسكاراكه‌تان فڕی بده‌ن: باكتریاكان به‌ ئاسانی ده‌توانن له‌ناو ماسكارا گه‌شه‌ بكه‌ن و ده‌چێته‌ ناو چاوه‌كانه‌وه‌و به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كار بێت. ـ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ماسكارا له‌ شوێنی فێنك دابنێن. ـ دوای چه‌ند مانگ به‌كارهێنانی ماسكاراكه‌تان فڕێ بده‌ن. ـ ته‌نیا لێدانی 2 چینی ماسكارا بۆ سه‌ر برژانگه‌كان به‌سه‌ و نابێت له‌وه‌ زیاتر بێت.
ژماره‌ی بینین:
2384
به‌روار:
14/02/2016
بیروڕاکان