چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی فیتامین D
نیردراوه‌ له‌ لایه‌ن برای به‌ڕێز rebaz raouf توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌ئه‌خه‌ن ڤیتامین دی(D) به‌سوده‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن له‌ ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری . Colorectal cancer جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ كۆڵۆن(rectum) به‌سێیه‌م شێرپه‌نجه‌ی به‌ربڵاوداده‌نرێ هه‌روه‌ها چواره‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ ئه‌بێته‌ هۆی مردن له‌ جیهاندا . له‌ ئه‌مریكا ئه‌م جۆره‌ ده‌بێته‌ دووه‌م هۆكاری مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ . به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵ كردنی نه‌خۆشی و ڕێگه‌گرتن (CDC) ده‌ركه‌وتوه كه‌‌ 51783 كه‌س مردوه‌ له‌ ساڵی 2011 . توێژینه‌وه‌كانی پێشوو جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ڤیتامین D كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌گرتن دژی (Colorectal) . وه‌ ڤیتامین D وه‌رده‌گیرێت له‌ كه‌وتنه‌ به‌ر خۆر و هه‌ندێك له‌ خۆراك و موقه‌ویه‌كان . ڕۆڵی ڤیتامین D له‌ناو له‌شدا بریتیه‌ له‌ یارمه‌تی دانی سیسته‌می به‌رگری و به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵمژینی كالسیۆم و گه‌شه‌ و چاكبونه‌وه‌ی ئێسكه‌كان . هه‌ندێ له‌ توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڤیتامین D په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی فره‌ ڕه‌قبونی شانه‌كان ، نیشانه‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ . خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی به‌رزی ڤیتامین D له‌ خوێنیاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌متر مه‌ترسی ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌كرێ .وه‌ لێكۆله‌ران پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڤیتامین D فرمانه‌كانی سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌‌كات ، به‌ چالاك كردنی خانه‌ی T كه‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌ناسنه‌وه‌ و په‌لاماری ده‌ده‌ن . پاڵپشتی سیسته‌می به‌رگری و مه‌ترسیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر 170,000 كه‌س ئه‌نجام دراوه‌ ، تیمه‌كه‌ وای داده‌نێ ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو دیارده‌یه‌ په‌یوه‌ندار بن به‌یه‌كه‌وه‌ ، گرێیه‌كانی كۆڵۆن(colorectal tumors) ده‌رده‌كه‌وێ له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D )یان به‌رزه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات‌ بێته‌ هۆی به‌رگه‌گرتنی زیاتری خانه‌كانی سیسته‌می به‌رگری زیاتر له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D )یان نزمه‌ . به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك وه‌رگێڕانی A.R.T
ژماره‌ی بینین:
1941
به‌روار:
14/02/2016
بیروڕاکان