
ئیلهام عبدالله
له‌م دیداره‌دا (تارق نه‌جیب) توێژه‌ری ده‌روونی باس له كه‌سێتی منداڵ ده‌كات ڕۆڵی خێزان له پێگه‌یاندنی كه‌سێتی منداڵ .
پ/ مه‌به‌ست له كه‌سێتی چیه ؟
كه‌سێتی به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتیه له ته‌واوی ئه‌و سیفه‌ته ده‌رونی و بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵی و جه‌سته‌یانه‌ی كه له تاكێكدا ڕه‌نگده‌داته‌وه دواتر ده‌بێت به‌و حاڵه‌ته‌ی پێی ده‌وترێت ڕه‌فتار .
پ/ له چه‌ند ساڵیه‌وه كه‌سێتی منداڵ پێده‌گات ؟
زۆر جار ده‌وترێت كه‌سێتی له قۆناغی پێش له دایكبونهوه دروست ده‌بێت واته له كاتی سكپڕیدا باری ده‌روونی دایكه‌كه كاریگه‌ری هه‌یه وه سیفه‌ته بۆماوه‌ییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌یه كه زانستی تازه قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه كه‌سێتی منداڵ له پێش له دایكبونیهوه ده‌ست پێده‌كات هه‌تا به‌شێك له كۆمه‌ڵناسان قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌سێتی بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌وسه‌رگیری بكات ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوازێت كه سیفه‌ته‌كانی ئه‌و نزیك بێت له سیفه‌ته‌كانی ئه‌وه‌وه تا دواتر ئه‌و منداڵه‌ی ده‌یان بێت ببێت به‌به‌شێك له هه‌ڵگری سیفه‌ته بۆماوه‌یی ئه‌مه به‌شێكه به‌ڵام به‌شه گرنگه‌كه‌ی له له دایكبون ده‌ست پێده‌كات دواتریش له‌و قۆناغه‌ی كه منداڵ توانای بیستنی هه‌یه وه توانای ڕه‌فتار و جوڵه‌كانی زیاد ده‌كات توانای ده‌ربڕینی هه‌یه له‌و قۆناغه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دروستكردنی كه‌سێتی منداڵ ده‌ست پێده‌كات .
پ/ خێزان چۆن ڕۆڵبگیڕێت له پێگه‌یاندنی كه‌سێتیه‌كی ته‌ندروستی منداڵ؟
خێزان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له كه‌سێتی منداڵ ، مناڵ له چوارچێوه‌ی خێزان دێته دنیاوه یه‌كه‌م شت كه ده‌یبنێت ده‌م و چاوی ئه‌وانن یه‌كه‌م ڕه‌فتار، ڕه‌فتاری ئه‌وانه وه یه‌كه‌م وشه ده‌یبستێت وشه‌ی ئه‌وانن وه له سه‌ره‌تاشه‌وه كه‌سێتی منداڵ دروست ده‌بێت له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شتانه دروست ده‌بێت كه ده‌یبنێت واته ته‌واوی ئه‌و سیفه‌تانه‌ی وه‌ری ده‌گرێت سیفهتانێكن كه سیفه‌ته ده‌ره‌كیه‌كانن هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه كه بینیونی سه‌ره‌تا ئه‌وه‌یه كه ده‌یبستێت وه ئه‌و نمایشانه‌یه كه له دایك و باوكی له ژیانی ڕۆژانه‌یدا ده‌یكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه خێزان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له هه‌ردوو باره‌كه‌دا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ كه‌سێتی منداڵه‌كه‌ی كهسێتكی دروست بێت ئه‌و كاته ئه‌بێت له ڕووی مامه‌ڵه كردن و عه‌قڵیه‌وه ئه‌و ماڵه باش بێت تاكو ئه‌و منداڵه‌ش گه‌شه‌ی عه‌قڵی ته‌واو بكات وه له ڕووی گرنگیدانی ده‌رونیه‌وه كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام بێت مامه‌ڵه كردنێكی هێمن و ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه بكرێت وه له ڕووی ڕه‌فتاریه‌وه ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه ئهیبنێت به‌رده‌وام ئه‌و ڕه‌فتارانه كه ده‌بنه وێنه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕۆژ ئه‌و منداڵه چاوی لێ بكات له‌به‌ر ئه‌وه خێزان یه‌كه‌م ڕه‌نگ ڕێژی كه‌سێتی منداڵه وه ئه‌وان ئه‌توانن ته‌نانه‌ت سیفه‌ته بۆماوهیهكانیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بهێنن چونكه ئێمه ده‌زانین كه سیفه‌ته‌كان كاڵ ده‌كرێنه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانین به ته‌واوی بنه‌بڕیان بكه‌ین مرۆڤی وا هه‌یه هه‌ڵگری سیفه‌تی ترسنۆكیه هه‌تاكو پانزه ساڵی ، بست ساڵی به‌ڵام به هۆی كار له سه‌ر كردنیه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زایان دایك و باوكی یان به هۆی كه‌سێكه‌وه توانای ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی هه‌یه كار له سه‌ر ئه‌و مرۆڤه ده‌كرێت ڕاده‌هێنرێت به كۆمه‌ڵێ ڕاهێنان دواتر سیفه‌تی ترس تیایدا نامێنێت یان كه‌م ده‌بێته‌وه كه زیانی لێ نادات له‌به‌ر ئه‌وه سیفه‌تی بۆماوه‌ی به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی خێزاندایه په‌روه‌رده‌ی ده‌ره‌وه‌ی خێزاندایه بۆیه خێزان له ڕووی ڕه‌فتاره‌وه وه و له ڕووی مامه‌ڵه كردنه‌وه و له ڕووی پێگه‌یاندنی عه‌قڵی منداڵه‌وه و په‌روه‌رده كردنی لایه‌نی ده‌رونی منداڵ هێنده به‌هێزه توانای ڕاستكردنه‌وه یان چه‌وتكردنی ڕه‌فتاره بۆماوه‌یه‌كانی هه‌یه منداڵێكی زۆر ئارام ئه‌گه‌ر له كه‌ش و هه‌وایه‌كی خێزانی نائارام بێت ئه‌وا ئه‌و منداڵه به ئاڕاسته‌یه‌كی توندوتیژی و گرژی ده‌بات وه منداڵێكی توڕه ، منداڵێكی ناهه‌موار و توندوتیژ له كه‌ش و هه‌وایه‌كی خێزانی ئارام وه په‌روه‌رده‌یه‌كی هێمنانه ده‌توانرێت له‌و توندوتیژیه ده‌توانرێت كه‌م بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه خێزان ڕهنگڕێژهر و ئه‌ندازیاری داڕشتنی كه‌سێتی منداڵه دواتر ده‌ره‌وه‌ی خێزان كاریگه‌ری هه‌یه وه‌كو قه‌تابخانه گه‌ڕه‌ك خزم كه‌س .
پ/ ئایا كه‌سێتی درێژكراوه‌ی قۆناغی منداڵیه ؟
ئیتر كه‌سێتی ته‌قریبه‌ن له هه‌شت ساڵیه‌وه ڕه‌نگ ده‌گرێت وه له 14 ساڵیه‌وه وه‌كو ده‌ڵێن ده‌مه‌یه‌ت ئیتر ئه‌م كه‌سێتیه توڕه‌یه یان هێمن ترسنۆكه یان بوێر شه‌رمنه یان كراوه‌یه دڵ پڕ له قینه‌یان مرۆڤێكی به‌خشنده و لێبورده هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه ،سیفه‌تێك نیه وه‌كو چۆن ده‌چیت له سۆپه‌رماركێتێك شتێك ده‌كڕی وه‌ریبگریت ئه‌مانه هه‌ر هه‌موو پێیان ده‌وترێت سیفه‌تی كه‌ڵه‌كه به‌شێكی بۆماوه‌یه، به‌شێكی كاریگه‌ری سكپڕیه، به‌شێكی كاریگه‌ری په‌روه‌رده سه‌ره‌تاییه‌كانی خێزانه، به‌شێكی كاریگه‌ری ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌یه كه له قوتابخانه وه‌ی ده‌گرێت، بهشێكشی پهیوهنیهكانێتی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا، بهشێكشی ئه‌و كه‌شه خێزانییه‌یه كه له چوارده‌وره‌كه‌یدا بۆی دروست ده‌بێت وه‌كو سه‌ردانی خزم و كه‌س له تێكڕای ئه‌مانه كه‌سێتیه‌ك بۆ مرۆڤ دروست ده‌بێت دواتر پێی ده‌ناسرێت جا ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی وه‌ری ده‌گرێت له چوارده‌وره‌كه‌یه‌وه به تایبه‌تی خێزان شتانێك بێت كه به ئاڕاسته‌یه‌كی ئیجابی ئه‌وه كه‌سێتیه‌كی ئه‌رێنی و ئیجابی بۆ ئه‌و مرۆڤه دروست ده‌كات هه‌ست ده‌كه‌ی بیر كردنه‌وه‌كانی دروسته باری ده‌رونی جێگیره ڕه‌فتاره‌كانی ڕه‌فتاری دروسته ئه‌توانین بڵێین كه‌سایه‌تیه‌كی ئاسایی ناو كۆمه‌ڵگایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو شته‌كان له چوار ده‌وری شتانێكی خراپ بوو ئه‌وانه وه‌رده‌گرێت ئه‌وانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر عه‌قڵ و ناخ و ڕه‌فتاره‌كانی ده‌بێت كه‌سێتی به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات.
پ/ گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ری له سه‌ر كه‌سێتی منداڵ ده‌بێت چیه؟
جۆری په‌روه‌رده بیركردنه‌وه‌ی دایك و باوكی، شێوازی په‌روه‌رده كردن ئه‌و دایك و باوكه‌ی كه به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده كردنی هه‌بێت ده‌بنه ئه‌ندازیاری داڕشتنی كه‌سێتی منداڵه‌كانیان ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن چی جۆره منداڵێكیان گه‌وره ده‌كه‌ن و له سه‌ر چی شێوازێك په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن وه ئه‌م منداڵه چۆن بێت وه ئه‌گه‌ر دایك و باوك ئه‌گه‌ر خۆیان خاوه‌ن به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی نه‌بوون ئه‌م منداڵه منداڵێك ده‌بێت كه كه‌سێك له تێكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كرێت ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه، تێكه‌ڵیه‌كی هه‌ندێ جار دژیه‌ك بێت ئه‌مان هه‌ندێ شتی پێ ده‌ڵێن له گه‌ڕه‌ك هه‌ندێك شت ده‌بستێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه له قوتابخانه به جۆرێكی تره، له خزم و كه‌سوكاری به جۆرێكی تره له‌به‌ر ئه‌وه به‌هێزترین خاڵ كه كاریگه‌ری هه‌بێت بریتیه له دایك و باوك ئه‌و كات هه‌ر شتێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مان ببێته مایه‌ی سیفه‌تێكی سلبی بۆ كه‌سێتی منداڵه‌كه ئه‌مان ڕۆژانه خه‌ریكی ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكانه ده‌بن ئه‌مان بۆ خۆیان دیاری ده‌كه‌ن منداڵه‌كه چی جۆره كهستیهكی بۆ دروست بكه‌ین هه‌ڵبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی سروشتی منداڵه‌كه چونكه ئه‌م منداڵه كه سه‌یریان ده‌كه‌ین دواتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێتی چۆنه له هه‌ندێ ڕووه‌وه.
پ/ په‌ڕاوێزخستنی منداڵ چی كاریگه‌ریه‌ك له سه‌ر كه‌سێتی منداڵ بهجدههێڵت؟
مرۆڤ ئه‌بێت په‌روه‌رده بكرێت گرنگی پێ بدرێت ئینجا دروست ده‌رده‌چێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نهكردو په‌ڕاوێز خرا به دڵنیایه‌وه ئه‌و مرۆڤه ده‌رناچێت كه پێویسته وا بێت له به‌ر ئه‌وه هه‌موو پهڕاوێزخستنێك به قه‌ده‌ر خۆی كه‌لێن له سه‌ر كه‌سێتی منداڵه‌كه به‌جێ ده‌هێڵێت له ڕووی سۆزداریه‌وه بۆ منداڵ په‌ڕاوێز ده‌خه‌ی ئه‌و كاته‌ی كاریگه‌ری خراپ له‌و ڕونگه‌یه‌وه له سه‌ر ده‌روونی به جیده‌هێڵێت ئێمه‌ش ده‌زانین ده‌روونی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه په‌یوه‌ندی به ڕه‌فتاره‌كانیه‌وه هه‌یه ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه ئه‌و مرۆڤه‌ی خه‌فه‌ت بارن زۆر جار نهخۆشیشن وه له ڕووی په‌روه‌رده‌یه‌وه فه‌رامۆش ده‌كه‌ی ئه‌و كاته ده‌بێته ده‌رگایه‌كی كراوه بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌یه چاك و خراپ له یه‌كتر جیا ناكاته‌وه كه‌سێتیه‌كی تێكه‌ڵ له هه‌موو ئه‌و ئه‌فكار و ڕه‌فتار و شتانه له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو پهڕاوێزخستنێ كاریگه‌ری به‌جده‌هێڵێت .
پ/ چۆن په‌روه‌رده‌یه‌كی وا بكرێت منداڵ كه كه‌سێتیه‌كی باشی هه‌بێت؟
په‌روه‌رده‌كردنه‌كه ده‌گۆڕێت به‌پێی منداڵه‌كه وه ئه‌یانه‌وێ چی جۆره منداڵێك په‌روه‌رده بكه‌ن كۆمه‌ڵێ شت هه‌یه وه‌كو ڕه‌وشت به‌رزی، ڕاستگۆی، گیانی هاوكاری به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه چی پێویسته ده‌كه‌وێته سه‌ر دایك و باوكه‌كه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م دایك و باوكه خه‌می ئایندهی ئه‌م منداڵه هه‌یه ئه‌یانه‌وێ منداڵه‌كه‌یان مرۆڤێكی گه‌وره ده‌رده‌چێت له پله‌و پایه‌كی به‌رزدا بژی وه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات ئه‌و كاته به‌پێی ئه‌مه به‌رنامه بۆ كه‌سێتی منداڵ ده‌بێت به‌ڵام لای دایك و باوك لاموبالان و تێنه‌گه‌یشتوون كه‌سێتی چیه؟ په‌روه‌رده‌ی چیه؟ منداڵ چیه پێگه‌یاندنی منداڵ چیه ئه‌و كاته ئه‌و دایك و باوك ناتوانن په‌روه‌رده‌ی منداڵ بكه‌ن ببنه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ته‌ندروست.
پڕۆفایل (تارق نه‌جیب)
له ساڵی 1974 له سه‌یسادق له دایك بووه
له ساڵی 1994دبلۆم له كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو كردووه
له ساڵی 2007 بهكالۆرس له زانستی ده‌رونناسی ته‌واو كردووه.