كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌
ئا: ماكوان عیزه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ولێریش ئه‌وه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌هه‌موو ڕوه‌یه‌ك ئاماده‌ن هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن. كامه‌ندی ته‌ندروستی هاوار عوسمان كه‌هاوكات به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی سروشت بۆ هۆشیاری ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك جا به‌ناوی ئاین بێت یان هه‌ر ناوێكی تره‌وه‌، كوشتن و ئاوا‌ره‌كردنی خه‌ڵك كارێكی ناره‌وایه‌ و پێمان وایه‌ هه‌تیوو كردنی خه‌ڵك و برسی كردن و ده‌ربه‌ده‌ر كردنی خه‌ڵك كارێكی ناره‌وایه‌ و ده‌بێ هه‌وڵی بنبڕ كردنی بدرێت، له‌ ئێستاشدا كه‌ برا پێشمه‌رگه‌كانمان له‌ هه‌وڵی دابین كردنی ئارامین بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كاتێك ئێمه‌ په‌یمانگامان ته‌واو كرد سوێندمان خواردوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری پێویست بۆ هه‌موو نه‌خۆشێك بكه‌ین بێ جیاوازی ئاین و بیرو ڕاو نه‌ته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ پێشمه‌رگه‌ بێت ئه‌وا له‌بێشتره‌ بۆ خزمه‌ت كردنیان و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین هاوكاریان بكه‌ین و خزمه‌تیان بكه‌ین. له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ عیماد جه‌لال یاریده‌ده‌ری پزیشكی ڕوونیكرده‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر كارێكی نه‌خوازراو ئاماده‌ن بچنه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێویستی به‌ هاوكاری هه‌بوو یارمه‌تی بده‌ن له‌ رووی ته‌ندورستییه‌وه‌. عیماد گوتی: هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ چۆنیه‌تی و شێوازی به‌كار هێنانی چه‌ك نازانین، به‌ڵام به‌هۆی پسپۆرییه‌ت له‌كاره‌كه‌ی خۆمان ده‌توانین هاوكاری برا پێشمه‌رگه‌كانمان بین ئه‌وان كه‌ ئاماده‌ن به‌رگری له‌ ئێمه‌ بكه‌ن ئێمه‌ش ئاماده‌ین ته‌ندروستی و گیانیان بپارێزین، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر بزانین پێویست بكات كه‌ كارمه‌ندانی پزیشكی ببه‌ن بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ ئه‌وا یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم بچمه‌ ئه‌و جێگایانه‌و به‌بێ به‌رانبه‌ر و وه‌ك ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی كاربكه‌م بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌. له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ د. سامان به‌رزنجی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و ئێمرجنسی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو بتوانن به‌ ده‌م ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ بچن كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری هه‌یه‌. د. سامان به‌رزنجی گوتیشی: له‌ ئێستادا هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و ئێمرجنسی ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و هاوكات ئه‌و ئاوارانه‌شی دێنه‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆده‌كرێت. له‌ كاتێكدا كه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌خۆشان و ئاواره‌كان ده‌كرێت به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی كراوه‌ زۆرینه‌ی قورسایی چاره‌سه‌رییه‌كان له‌ ئه‌ستۆی كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌ و كارمه‌ندانی ته‌ندورستیتش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ بێ هه‌ستكردن به‌ ماندووبوون به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خزمه‌تكردن.
ژماره‌ی بینین:
1350
به‌روار:
29/06/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25