به‌شێك له ژنه دوگیانهكان بۆ نه‌بینینی ژانی منداڵبوون داوای نه‌شته‌رگه‌ری پێشوه‌خت ده‌كه‌ن

سیروان هه‌ولێری:
له ئێستادا به‌شێك له ژنانی دوگیان به مه‌به‌ستی زوو ده‌رهێنانی كۆرپه‌له‌كه‌یان سه‌ردانی پزیشكانی ژنان ده‌كه‌ن و پزیشكه‌كانیش هۆشداری ده‌ده‌نه دایكان په‌له نه‌كه‌ن له پێش واده‌ی هاتنه دونیای منداڵه‌كه‌وه.
داواكردنی ده‌رهێنانی منداڵ به نه‌شته‌رگه‌ری بوه‌ته دیارده
چیمه‌ن حه‌سه‌ن ماندوو بوون به ده‌موچاوییه‌وه به‌دی ده‌كرا، به بێزارییه‌كه‌وه گوتی: كه‌ی بێت ڕزگارم بێت له‌م منداڵه‌م، ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌كه‌م حه‌وت مانگه‌و ته‌وا هه‌ست به جوڵه‌ی ده‌كه‌م، بیستوشمه ئاساییه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه ده‌ربهێندرێت بۆیه هاتوم بۆ سه‌ردانی پزیشك.
پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی ئافره‌تان دكتۆره جوان نه‌زمی گوتی: داوای ده‌رهێنانی كۆرپه‌له پێش وه‌ختی خۆی وه‌ك دیارده‌ی لێهاتووه، زۆر ژنی دوگیان هه‌یه داوامان لێده‌كات به نه‌شته‌رگه‌ری كۆرپه‌كه‌ی بۆ ده‌ر بهێنین، به‌ڵام ئه‌وان نازانن منداڵ به‌و شێوه‌یه له دایك بێت چه‌نده خراپه.
دكتۆره جوان نه‌زمی كه هاوكات یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایك بوونی فێركاری هه‌ولێره نه‌یشارده‌وه كه پزیشكه‌كانیش ئه‌و دیارده‌یه دوپات ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئاماده نین به بێ هۆ نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری كارگێری یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه هیچ چه‌شنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ دایكێكی دوگیان ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌گه‌ر پزیشك بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دات، هه‌ربۆیه ئه‌وانیش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر خواس و داوای دایكان كۆرپه‌له‌كانیان پێش واده‌ی خۆیان به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ربهێنن.
زیانه‌كانی به‌ر له واده‌ی له‌دایك بوون
دكتۆر محه‌مه‌د شاكر پزیشكی منداڵان، ڕونیدهكاتهوه ئه‌و منداڵانه‌ی له 36 هه‌فته كه‌متر له‌دایك بن به ناكام هه‌ژمار ده‌كرێن، هاوكات توشی حاڵه‌ته‌كانی (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، مێشك، خوێن به‌ربوون، شه‌كره، بورانه‌وه «سه‌رع») ده‌بن.
ئه‌و مندالانه‌ی له 28 هه‌فته‌یی له‌دایك ده‌بن 20%ـیان ده‌ژین
دكتۆره جوان ڕونیكرده‌وه: ته‌مه‌نی ئاسایی هه‌ر كۆرپه‌له‌یه‌ك 37 هه‌فته‌یه، هاوكات ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ی زوو له‌دایك بن مه‌ترسی له سه‌ر ژیانیان هه‌یه هه‌رۆ بۆیه له 34 بۆ 37 هه‌فته له 80% ژیانیان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له 28 هه‌فته‌ییدا له دایك ببێت له 20% یان ده‌ژین، له ئه‌ورپا ئه‌و ڕێژه‌یه 80 % یه ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له هه‌رێم ده‌رزیی (surfactant) ـنییه، ته‌نانه‌ت له بازاری ڕه‌شیشدا ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها ئۆكسجینه وئه‌نتی بایتكه و پاشانیش پشت به‌خودا ده‌به‌ستن بۆ مانه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆرپه‌كه.
«به بێ هۆ منداڵ ده‌رهێنان حه‌رامه»
پێشنوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی عومه‌ری كوری خه‌تاب له هه‌ولێر مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی تێڕوانینی ئاینی بۆ ئه‌و دیارده‌یه ڕوندهكاتهوه كه «ئه‌گه‌ر بێت و به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ خراپی باری ته‌ندروستی دایك هه‌بێت ئه‌وا دروسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به بێ هۆكار بوو ئه‌وا دروست نییه‌و حه‌رامه منداڵ به‌ر له‌واده ده‌ربهێندرێت».
ناوسكی دایك باشترین لانه‌یه
د.جوان ئامۆژگاری دایكان ده‌كات كه‌خوای گه‌وره ته‌مه‌نی بۆ مرۆڤه‌كان دیار كردوه نابێت په‌له بكرێت. پێویسته له واده‌ی خۆی كۆرپه بێته دونیاوه، چونكه شوێنی پارێزراوه هیچ شوێنێكی له‌و چه‌شنه له ماڵه‌كان بۆی فه‌راهه‌م ناكرێت، و نێو سكی دایك باشترین لانه‌یه بۆی.
دكتۆر (محمه‌د شاكر)ـیش ئامۆژگاری دایكان ده‌كات خۆراكی باش بخۆن و سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و ئه‌ومنداڵانه‌ی به‌ر لهوادهش له‌دایك ده‌بن پێویستیان به چاودێری چڕتر هه‌یه.
ژماره‌ی بینین:
3377
بهروار:
29/06/2014