كارمه‌ندانی ته‌ندروستی جگه له‌هاوكاری پزیشكی، ئاماده‌ن شان به‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بجه‌نگن

هێمن ئه‌حمه‌د
له‌ماوه‌ی برادوودا، وه‌فدێك به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌هاوئاهه‌نگی د. به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك به‌شه‌كانی تهندروستیكهركوك ولقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌دانی ته‌ندروستی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌ناحیه‌ی تازهویای چی و به‌شیر به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه له‌باری ته‌ندروستی پێشمهركهیان پرسییه‌وه له‌لایه‌ن وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌باشووری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشوازیان لێكرا.
پێشنیاریانكردووه
وهستارهسوڵ به‌ڕۆژنامه‌ی ئێشكی راگه‌یاند: «گرنگترین شت له‌م ناوچانه ئه‌وه‌یه ئێستا پێشمه‌رگه به‌ئاره‌زووی خۆی سه‌نگه‌ر دیاری ده‌كات و هه‌نگاو به‌ره‌وپێش ده‌نێت، جگه‌له‌وه‌ش هه‌رچی گوندی كوردنشین هه‌یه وه‌كو قه‌زای داقوق و حهوتهغارهكانهوه تاده‌گاته سنووری مهڵاعهبدوڵڵا بهدهستیهێزهكانی پێشمه‌رگه‌وه‌یه نهتیالهیهك دوو شوێن نه‌بێت،ئه‌وی شتهلل وه‌رد و ناحیهیبهشیره كههێزهكانی پێشمهرگهچونهته ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه‌وه واته په‌ڕیونه‌ته‌وه، چونكه به‌وبه‌ری ئاوه‌كه بینای لێیه گه‌ر بێت‌و ئه‌و بینایه كۆنترۆڵ نه‌كه‌ین ئهوهچهكدارانی داعش نیگهرانماندهكهن».
وتیشی: «لیوا قاره‌مان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه هاتوونه‌ته لامان، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا پێشنیارمان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانده‌ی گشتیی كردووه بۆئه‌وه‌ی له‌م شوێنانانه سه‌نگه‌ری به‌هێز دروستبكه‌ین لهناویشیانه«قولهك» یتێدا بێت، چونكه كورد ئه‌م شوێنانه به‌موڵكی خۆیده‌زانێت ووره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زۆر به‌رزه له‌م شوێنانه».
تیمی ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه
د. میران محه‌مه‌د عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی به‌رۆژنامه‌ی (ئێشك)ی راگه‌یاند: «وه‌ك فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی هاوكاری سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، جاری پێشوو چوینه خانه‌قین هاوكاری ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان كرد، چونكه زۆر پێویستیان به‌هاوكاری ته‌ندروستی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان خۆمان هاتینه كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئه‌م شوێنه ببینین و پێداویستی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكه‌ین و ده‌ستخۆشیشی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كرد، چونكه شه‌ش بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌نزیك به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كردووه».
وتیشی: «ئێمه به‌و نیازه هاتینه كه‌ركوك كه تیمه‌كانمان ده‌ستبه‌كار بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی ئهنبۆڵانسیشمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێناوه بۆ چاودێری كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خۆشبه‌ختانه ته‌ندروستی كه‌ركوك هه‌موو پێداویستیه‌كی بۆ پێشمه‌رگه دابینكردووه، هه‌رچه‌نده به‌پێ یاسا ئێمه ناتوانین له‌م شوێنه نه‌خۆشخانه دروست بكه‌یت ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت فریاكه‌وتنی خێرا بۆ برینداره‌كان بكه‌یت و نه‌هێلێت برینداره‌كه گیان له‌ده‌ست بده‌ن و تاده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ست».
شه‌ش بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ئاماده‌باشیدان
هاوكات د. سه‌باح ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند: «شه‌ش بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پێداویستی ته‌ندروستی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی(تازه‌خورماتوو، یایچی، چهرداغلو، تۆبزاواو، قزلیارو عهمهلهشهعبی) پتهوكراون و له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان».
وه‌ستا ره‌سوڵ داوا له‌هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و سلێمانی كرد كهتیمهكانیان بكهنهیهك و به‌یه‌ك ده‌ستكار بكه‌ن، چونكه ئێمه فریاكه‌وتنی خێرامان لا گرنگتره، بۆ نموونه به‌یانیه‌كی سه‌عات چوار شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكرد ژماره‌یه‌ك بریندارمان لێكهوتهوه، بۆیه گه‌رهاتوو بریندار تیمارنهكرێت ئه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی ترش بێ هێوا ده‌بن و ووره‌یان ده‌رۆخێت».
له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌ندیكا ده‌رمانیان بۆ پێشمه‌رگه كرێوه
تاریق خزر، لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان به‌ڕۆژنامه‌ی (ئیشك)ی راگه‌یاند: «وه‌ك سه‌ندیكا به‌رده‌وام له‌هه‌ر پێشهات و و ئاڵۆزبوونی بار‌و دۆخه‌كه جا له‌ڕووی ئه‌منی یان سیاسیه‌وه سه‌ندیكاكه‌یان به‌ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ڵساون ئاماده‌بوونه، دوای دروستبوونی ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكومه‌تی به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاتنه سنووری كه‌ركوك و قه‌زای خورماتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه چه‌ند تیمێكی خۆبه‌خشمان لهكامهندانی ته‌ندروستی بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێكهێناو به‌رده‌وام ئه‌و تیمانه سه‌ردانی ئه‌و هێزانه‌یان ده‌كرد و هاوكاری پزیشكیان پێده‌گه‌یاند، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین جاریش ده‌رمانمان له‌سه‌ر بوودجه‌ی سه‌ندیكا كرێوه و ئه‌و تیمانه‌مان هه‌فتانه دووجار ده‌چونه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و برا پێشمه‌رگانه‌یان ده‌كرد، چونكه وه‌ك ده‌زانن پێشمه‌رگه ته‌نیا له‌كاتی بریندار بوون پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردن نییه، به‌ڵكو له‌كاتی ئاساییشدا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت بۆیه زۆربهپێویستی ده‌زانین به‌رده‌وام ئهوتیمانه له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگدابن».
115 كارمه‌ندنی ته‌ندروستی له‌ئاماده‌باشیدان
وتیشی: «له‌ئێستادا رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له‌عیراق و شام «داعش» هێرشیان كردۆته سه‌ر سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆیان جولاو سه‌نگه‌ریان گرت تاوه‌كو ئه‌و چه‌كدارانه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر كه‌ركوك، بۆیه دووباره سه‌ندیكاكه‌یان چه‌ند تیمێكی پێكهێنا كه ژماره‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌گاته 115 كارمه‌ند به‌رده‌وام له‌ئاماده‌باشیدان و هه‌ر كاتێك بمانه‌وێت ئه‌وه ئاماده‌ن بچنهپێشی به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ هاوكاری كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، جگه له‌وه‌ش هه‌مانگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌هه‌ركاتێك پێویستمان به‌وان بێت له‌كاتێ رووداوه نه‌خوازراوه‌كان ئه‌وه ئه‌وانیش ئاماده‌بوون كه 15 تیمیان پێكهێنا بوو بۆ سنووره‌كانی كه‌ركوك و خورماتوو جه‌له‌ولا و خانه‌قین...هتد، لهمدوایهیشدا به‌سه‌رپه‌رشتی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌دانی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕیان كرد، به‌ده‌ر له‌مانه‌ش ئێمه توانیومان چه‌ندین هاوكاری وه‌ك ئازوقه‌ی وشك له‌ناو كارمه‌ندان كۆبكه‌نه‌وه بگه‌یه‌نینه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌رده‌وامیشین، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه تۆكمه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاریان ده‌كات و هه‌موو جۆره پێداویستیه‌كیان بۆ دابین ده‌كات، به‌ڵام پێمان خۆش‌بوو ئه‌و هاوكارییانه بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی مه‌عنه‌وی تاوه‌كو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بزانن ئێمه‌ش لهگهڵیانداینو به‌شدارین له‌گه‌ڵیان و تیمه خۆبهخشتهكانیش به‌رده‌وام له‌ئاماده باشیدان، به‌ده‌ر له‌وه‌ش كارمه‌ندی ته‌ندروستی زۆرمان هه‌یه له‌ڕوودانی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو جگه له پێشكه‌ش كردنی هاوكاری پزیشكی ئاماده‌یه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك بچێته به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جگه بۆداكۆكی كردن له‌مافه‌كانی دانیشتووانی كه‌ركوك بكات».
ژماره‌ی بینین:
1359
بهروار:
17/08/2014