چای هێنده‌ی ئاو به‌سوده
توێژێنه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی ڕوونی کرده‌وه‌ خواردنه‌وه‌ی 4 یان 5 کوپ چا له‌هه‌موو رۆژێكدا زۆر باشه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ به‌ قه‌د گرینگی لیترێکی ئاو به‌سووده‌. ئه‌م توێژێنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر 21 که‌س کرا به‌ نیوه‌ی ئه‌م بەشداربووانە‌ ووترا 4 کوپی چا بۆ ماوه‌ی 12 کاتژمێردا بخۆنه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها به‌ نیوه‌ی تریش ووترا رێژه‌یه‌کی باشی ئاو بخۆنه‌وه‌ هه‌روه‌ها پێش ئه‌م توێژێنه‌ویه‌ تاقیکردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر خوێنیان کرا پێش ئه‌وه‌ی چا یان ئاو بخۆنه‌وه‌ وه‌ به‌سه‌ر چونی چه‌ند کاتێک به‌ سه‌ریاندا تاقیکردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ر ئه‌کرا بۆ زانینی ڕێژه‌ی شێ له‌ سه‌ر له‌شیان بۆیه‌ بۆیان ده‌رچوو که‌ هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نیه‌ له‌ نێوانیاندا
ژماره‌ی بینین:
750
به‌روار:
15/09/2019
بیروڕاکان