
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی، جه‌ختده‌كاته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی دیدێكی پۆزه‌تیڤیان بۆ ژیان هه‌یه، ته‌ندروستییان باشتره..
لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی نوێ، ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه، كه دیدی مرۆڤ بۆ بارودۆخی ده‌وروبه‌ری سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته‌ی دیاریده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: دیدی پۆزه‌تیڤ(ایجابی) له ژیاندا كاریگه‌ریی به‌سوودی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی هه‌یه و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێزده‌كات، ڕه‌نگه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ركردن هه‌بێت.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی (كنتاكی)و(لویزفیل) ئه‌وه دۆزرایه‌وه، كه هه‌ستی گه‌شبینانه ده‌رباره‌ی داهاتوو، ده‌بێته هۆی هه‌ستكردنی باشتر له ژیانی واقعی ئیستادا، هه‌روه‌ها گه‌شبینیی بۆ ته‌ندروستیی به‌سووده و له‌وانه‌ش به‌هێزكردنی توانای به‌رگری و دژایه‌تیی نه‌خۆشیی.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له گۆڤاری (علم النفس)دا به‌و جۆره كورتكرایه‌وه، كه هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته له نێوان كه‌سانی گه‌شبیندا زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لای كه‌سانی ڕه‌شبین خاو و هێواشه.
له‌م لیكۆڵینهوهیهی پێشوودا ئه‌وه ده‌ركه‌وت، كه گه‌شبینی بۆ ته‌ندروستیی به‌سووده و ڕه‌نگه به ڕاده‌یه‌كی زۆر ببێته ڕێگر له تووشبوون به سه‌كته‌ی دڵ یان مردن.